به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین 117 كارمه‌ند له‌كاره‌كانیان ده‌ر‌ده‌كرێن
"وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه هیچ كارێكی نایاسایی نییه، وه‌رنه‌گرتنیشی هیچ سزایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر نییه"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دادگای فیدرالی داوایه‌كی یاسایی 117 كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی ته‌كساسی ره‌تكرده‌وه، كاتێك نه‌خۆشخانه‌كه داوای له‌و كارمه‌ندانه كردووه كاره‌كه‌یان جێهێڵن، چونكه ره‌تیانكردۆته‌وه ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (Insider)، 117كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌و داوایه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌كه ئاراسته‌ی كردوون، كه پێویسته وه‌ك مه‌رجێك بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ڤاكسین وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها (Insider) ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئه‌و 117 كارمه‌نده له داوا یاساییه‌كه‌یاندا، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆمه‌تباركردووه، كه یاسای 1947ی نۆرنبێرگی پێشێلكردووه. كارمه‌نده‌كان به هه‌مان شێوه ئه‌و ڤاكسینه‌یان لێكچواندووه كه نازییه‌كان له دژی زیندانیانی كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به‌كاریانهێناوه.
لین نیتلون هیوز، دادوه‌ری كه‌رتی باكووری تێكساس هیچ هاوسۆزییه‌كی نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌هانه‌ی هه‌ردوولا (كارمه‌ندان و نه‌خۆشخانه‌كه). ئێواره‌ی 14ی حوزه‌یران (یونیوی 2021) له بڕیارێكدا دادوه‌ری كه‌رتی باكووری تێكساس ئاشكرایكرد، هیچ فه‌رمانبه‌رێك ناچار نییه و ناكرێت ناچاربكرێت كه ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و دادوه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نه‌خۆشخانه‌كه ناتوانێت پێشێلی یاسای نۆرنبێرگ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته نه‌ك حكومی.
هه‌روه‌ها ئێن پی ئاڕ له هه‌واڵێكدا رونیكرده‌وه، له بڕیاره‌كه‌ی دادگا كه له 5 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، هاتووه، دادگا پاڵپشتی سیاسه‌تی ڤاكسینه‌یشن ده‌كات.
له‌هه‌مان كاتدا لین نیتلون هیوز، دادوه‌ری كه‌رتی باكوری تێكساس بۆ ئێن پی ئاڕ گوتوویه‌تی: "داوای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هیچ پێچه‌وانه‌ی یاسای فیدرالی نییه".
هیوز گوتیشی: "ئه‌وه پێی ناوترێت زۆره‌ملێ"، بۆیه بۆ رۆژنامه‌ی داڵاس ئۆبسێرڤه‌ر، گوتویه‌تی: " نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی كارمه‌نده‌كانی بپارێزێت له كۆڤید-19. وێرای پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی كه‌سوكاری كارمه‌نده‌كانی".
ئه‌م بڕیاره نوێترین گۆڕانكارییه له نێوان دوو لایه‌نی كێبڕكێكاردا، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه و ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیسته، له‌كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌كه داوای كرد، هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانی تا 7ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2021) ڤاكسینی كۆڤید-19 وه‌ربگرن.
ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: " تێكڕای فه‌رمانبه‌رانیان كه ژماره‌یان 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ڤاكسینه‌یشنی نه‌خۆشخانه‌كه، ته‌نیا 200 كارمه‌ند رازی نه‌بوون به‌وه‌ر‌گرتنی ڤاكسینه‌كه".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئێن پی ئاڕ، 178 فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كه‌وه كاركردنیان راگیراوه، به‌و هۆیه‌ی رایانگه‌یاندووه، ڤاكسینه‌كه ته‌ندروست نییه، بۆیه نه‌خۆشخانه‌كه‌ش پێی راگه‌یاندوون، به ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریكی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و ته‌ندروستییان له‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تیدایه. ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به سێ دانیشن به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه، له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستیدان.
له بڕگه‌ی كۆتایدا، دادوه‌ر نووسیویه‌تی: "وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه هیچ كارێكی نایاسایی نییه، وه‌رنه‌گرتنیشی هیچ سزایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر نییه".
هه‌ربۆیه دادوه‌ره‌كه‌ی تێكساس نكۆڵی له‌وه‌كرد، نادادپه‌روه‌رانه‌یه به‌راورد له نێوان تاقیكردنه‌وه زۆره ملێكانی نازییه‌كان دژی جووله‌كه له تاوانی هۆڵۆكۆست كردوویانه له‌گه‌ڵ داواكردنی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڤید- 19 بكرێت.
هیوز بۆ ئێن پی ئار گوتی: "تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كانی كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی جووله‌كه كارێكی نایاسایی بووه". گوتیشی: "ئه‌وه‌ی پزیشكه نازییه‌كان له تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا كردوویانه له‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان، بووه‌ته هۆی ئازاردان و شێواندن و په‌ككه‌وتنی سێكسی هه‌میشه‌یی و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا مردنیان".
نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست یه‌كه‌مین نه‌خۆشخانه‌یه له ئه‌مه‌ریكا داوای ڤاكسینه‌یشنی كارمه‌نده‌كانی بكات دژی كۆڤید-19 و هه‌روه‌ها بڕیاری دادوه‌ری تێكساسیش هاوشێوه‌ی بڕیارێكی پێشوه‌خت بوو بۆ چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوون له تانه‌دان له‌و بڕیاره هاوشێوانه‌ی كه پێشتر له‌دادگاكاندا دراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی رۆژنامه‌ی داڵاس ئۆبسێرڤه‌ر، هیوزی دادوه‌ر داوا له سكاڵاكاران ده‌كات، ئه‌و ڤاكسینه‌ی له ئێستادا به‌رده‌سته و به"ترسناك و ئه‌زموونی" له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، به‌هانه‌یه‌كی راست و ته‌واو نییه. بۆیه هیوز له‌بڕیاره‌كه‌یدا نوسیوویه‌تی: "یاسای ویلایه‌تی تێكساس پارێزگاری له فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ته‌نیا له‌و بڕگه‌یه‌دا كه ده‌ربكرێن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی سزادانیان".
جارید وودڤیل، پارێزه‌ری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به ئێن پی ئاری گوتووه، كێشه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه به‌رامبه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تییه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست. گوتیشی: "تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌ده‌ین". وودڤیل ده‌شڵێت: "تووشی شۆك بوین له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆڤید-19 گیانیان خسته مه‌ترسییه‌وه و زۆریشیان تووشی كۆڤید-19 بوون. له‌بری سوپاس و پێ‌زانین بۆ قوربانیدانیان، كه‌چی به‌مشێوه‌یه پاداشتیان دراوه‌ته‌وه".
د. مارك بووم، سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه nbc نیوز بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ڵێت:" له كۆی 26هه‌زار كارمه‌ند، 285 كارمه‌ند له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه به‌خشراون، چونكه هه‌ستیاریان هه‌یه به‌رامبه‌ر ڤاكسین. 332 كارمه‌ندیش پرۆسه‌ی ڤاكسینه‌یشنیان دواخراوه". گوتیشی: "تێده‌گه‌م كه پێدانی ڤاكسین كارێكی قورسه بۆ هه‌ندێك له كارمه‌نده‌كان، به‌ڵام بۆ پارێزگاری ته‌ندروستی و كه‌سوكاریان، كارێكی پێویسته".
هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست پێشوازی له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا كرد و راشیگه‌یاند، ئه‌وان رازین به‌و بڕیاره‌ی كه دادگا ده‌ریكردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌رتی باكووری تێكساس، نه‌خۆشخانه‌ی هیوستن میسودیست ناتوانێت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ربكات له‌به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كه و ئه‌وانیش ناتوانن وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ره‌تكه‌نه‌وه.
H.B