بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئێستا و داهاتووی عێراقی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌رگاى سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌مه، ئێرانه و تا ئێستا 9 هه‌زار كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركراوون

K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه‌كانى ئه‌منی و دادوه‌ری له عێراق، هۆشداریان دا، دیارده‌ى مامه‌ڵه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ده‌رگاى سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌مه، ئێرانه.
لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى عێراق، ئه‌و دیارده‌یان به "تیرۆری نه‌رم" وه‌سفكردووه، جیاواز له تیرۆری چه‌كداری، كه له ساڵانى رابردوو ئه‌و وڵاته‌ى وێران‌كرد.
ئه‌و لایه‌نانه‌ش داوایانكردووه، رێگه له‌و كه‌سانه بگیرێت، كه بازرگانی به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه كاریگه‌رى زۆری بۆ سه‌ر عه‌قڵ و بیركردنه‌وه و داهاتووى گه‌نجانى عێراقى دروستكردووه.
دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق، به‌رده‌وام به‌دواى ئه‌و گرووپانه‌ن كه مادده‌ى هۆشبه‌ر له وڵاتانه‌وه ده‌گوزانه‌وه پارێزگاكانى عێراق، به‌ڵام ناكرێت به‌ته‌نیا پشت به هێزه‌كانى ئه‌منى ببه‌سترێت، چونكه زۆر حاڵه‌ت هه‌ن له ژێر ده‌ستى ئه‌وانیشه‌وه تێده‌په‌ڕێت.
له‌مباره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى مادده‌ى هۆشبه‌ر، له عێراق رایگه‌یاند، 13 تۆمه‌تبار له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق ده‌ستگیركراون، كه كڕین و فرۆشتنیان به 700 ده‌نكه حه‌ب و جۆره‌كانى دیكه‌ى وه‌ك كریستاڵ كردووه، وێڕاى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌ره‌سته‌كانى به‌كارهێنان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى مادده‌ى هۆشبه‌ر له عێراق بڵاویشكرده‌وه، تۆمه‌تباران ده‌ستگیركران و نێردرانه به‌رده‌م دادوه‌ر، به‌پێى هه‌ردوو مادده‌ى (28 و 32) تایبه‌ت به یاسای مادده‌ى هۆشبه‌ر، بۆ ماوه‌ى (3 تا 6 ) مانگ به‌ند ده‌كرێن.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو، له ماوه‌ى 3 ساڵى رابردوو، 9 هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانیكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر له عێراق ده‌ستگیركراون، كه ژماره‌یه‌كى زۆره، به‌راورد له قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراقدا.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له دوای 2003 به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد و پێشتر به هۆی سزا تونده‌كانه‌وه كه‌مترین حاڵه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه له عێراق تۆمار كرابوو.
سه‌رچاوه: شرق الاوسط
ك.ب