نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له‌ 82 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ بوون

"لە سەرتاسەری وڵاتان ئاوارە بوون لە دەیەی رابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە"

لە سەرتاسەری وڵاتان ئاوارە بوون لە دەیەی رابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە
لە سەرتاسەری وڵاتان ئاوارە بوون لە دەیەی رابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە

K24 - هه‌ولێر:

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ناکۆکی و چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵێن، گەیشتووەتە زیاتر له‌ 82 ملیۆن کەس.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ناکۆکی و چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە، لە سەرتاسەری وڵاتان ئاوارە بوون، لە دەیەی رابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە و ژمارەیان گەیشتووەتە 82 ملیۆن و 400 هەزار کەس.

هەروەها بە گوێرەی ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 70%ی ئاوارەبوون لە وڵاتانی سووریا، فەنزوێلا، ئەفغانستان، میانمار و باشووری سودانە.

 

د.ی