وەزارەتی تەندروستی رێنمایی نوێ بۆ پێدانی ڤاکسینی كۆرۆنا ده‌رده‌كات
"ئافرەتی شیردەر دەتوانێت ھەردوو جۆری ڤاكسینی فایزەر و سینۆفارم بەكاربھێنێت و ڤاكسینی ئه‌سترازینیكاش بۆ ته‌مه‌نی سه‌رووی 40 ساڵییه"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارده‌ی لیژنه‌ی راوێژكاری زانستیی بۆ به‌رنامه‌ی كوتانی دژی كۆرۆنای ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستیی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد، کە جه‌خت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێدانی ڤاكسین به‌گوێره‌ی دۆخی كه‌سی و ته‌مه‌نیان كراوه‌ته‌وه.
راغیب نەقشبەندی، تەمەنی 63 ساڵە و ھاتووە بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین، پێشتر بەسەختی تووشی ڤایرۆسەكە بووە و خوشك و برایەكیشی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ڤاكسینەكە ھیچ كاریگەری خراپی لەسەری نەبووە، داواش لە ھاووڵاتیان دەكات ڤاكسین وەرگرن.
وەزارەتی تەندروستی پێداچوونەوەی بە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كردووە، لەو بارەیەوە 3 بریاری داوە، ئافرەتی شیردەر دەتوانێت ھەردوو ڤاكسینی سینۆفارم و فایزەر بەكاربھێنێت ، دەشتی بۆستانی، ئەندامی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و عێراق روونیكرده‌وه، ئەو كەسانەشی تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵییەوهیه، دەتوانن ڤاكسینی ئەسترازینیكا بەكاربھێنن، بۆ تەمەنی سەرووی 12 ساڵیش دەتوانن ھەردوو جۆری ڤاكسینی سینۆفارم و فايزەر وەربگرن.
ئێستا لە ھەرێمی كوردستان 3 جۆری ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاردەھێنرێت، بەپێی توێژینەوەكان ئافرەتی شیردەر دەتوانێت ھەردوو جۆری ڤاكسینی فایزەر و سینۆفارم بەكاربھێنێت و ئەو كەسانەشی تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵەییه، دەتوانن ڤاكسینی فایزەر وەربگرن ئەوانەش ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە، دەتوانن ژەمی دووەمیش وەربگرن.
د.ی