سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە
له دوو پهیوهندی تهلهفۆنیدا ههریهك له وهزیری تهندروستی و بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستی سلێمانیی بۆ كاری پێویست راسپاردن

K24- ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لە گەڵ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و رایسپاردن، کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.
سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیوا و ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپات کردەوە و جەختیکردەوە، کە نابێت هیچ کەمتەرخەمی و پاشەکشەیەك لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت، کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت.
H.B