زاخۆ.. 10 گوند له شاره‌ده‌ێی "باتیفا" چۆڵكران
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناتوانن بچنه سه‌ر بێستان و باخه‌كانیان

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رهاد مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی "باتیفا" به كوردستان24ی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو مانگه له‌به‌ر شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا 10 گوند چۆڵكران و خه‌ڵكه‌كه‌ی ناتوانن بچنه سه‌ر بێستان و باخه‌كانیان، له‌كاتێكدا ئێستا وه‌رزی ئاودانی باخه‌كانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ناوچه‌كه‌دا هه‌ندێك شوێنی گه‌شتیاریش هه‌یه، هاووڵاتیان ناتوانن له‌و شوێنه گه‌شتیارییانه سوودمه‌ند بن.
فه‌رهاد مه‌حموود گوتی: "خه‌ڵكی ناوچه‌كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می بیستان و ره‌زی خۆیانن، ئه‌مساڵیش زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتووه و 10 گوند له سنووره‌كه‌مان چۆڵكراون، پێشتر هاوتووچۆی باخ و بیستانهكانی خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه خه‌ڵكه‌كه ناتوانن بچنه سه‌ر باخ و بێستانی خۆیان.
گوتیشی: "ئێستا كه وهزری ئاودانی ره‌ز و بێستانهكانه، پێویسته خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆرترین كات خزمه‌تی باخه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن بچنه سه‌ر بێستهكانی خۆیان له‌به‌ر شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا".
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی "باتیفا" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێستا ره‌زی ئه‌و خه‌ڵكه به‌ره‌و وشكبوون ده‌ڕوات و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه بهردهوانهی توركیا و شه‌ڕی په‌كه‌كه له سنووره‌كه هه‌یه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر بۆردومانیش نه‌بێت، له‌به‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه ناتوانن بچنه سه‌ر ره‌ز و بێستانه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین خاڵی سه‌ربازییان داناوه و رێگری له خه‌ڵكه‌كه ده‌كرێت.
فه‌رهاد مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی "باتیفا" ئاشكرای كرد، له‌ناوچه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه، ئێستا له‌به‌ر شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، ئه‌و شوێنه گهشتیارییانهش داخراون و هاووڵاتیان ناتوانن سوودی لێببینن.
د.ی