مه‌سرور بارزانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران: ئێره ماڵی خۆتانه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌ر، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه، په‌یامێكی ئاراسته كرد و رایگه‌یاند، ئێره ماڵی خۆتانه.

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌ر، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه، په‌یامێكی ئاراسته كرد و رایگه‌یاند، ئێره ماڵی خۆتانه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی: "بۆ خێزانه په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان، كه له په‌ناگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌ژین: ئێره ماڵی خۆتانه".
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له هه‌رێمی كوردستاندا، 928 هه‌زار و 674 ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌ژین و ساڵانه تێچووی دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم 869 ملیۆن دۆلاره.

هه‌رێمی كوردستان له ئازار/ مارسی 2011، به‌دواوه ئه‌و كاته‌ی راپه‌ڕینی گه‌لانی سووریا ده‌ستیپێكرد، ده‌رگای به رووی هه‌زاران په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان و سووریا كرده‌وه، كه ماوه‌ی زیاتر له 11 ساڵه له هه‌رێمی كوردستان ژیانیان بۆ دابین كراوه. هاوكات له 2014 به دواوه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی پارێزراو بۆ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی كریستیانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هاووڵاتیانی سوننه مه‌زهه‌بی شار و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق.
جگه له‌وانه‌ش ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی كردووه‌ته‌وه بۆ له‌خۆگرتنی په‌نابه‌رانی خۆرهه‌ڵات و باكووری كوردستان، كه به هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.