نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت به یه‌كده‌نگی وه‌ڵامی خۆسه‌پاندن و ناڕه‌وای په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بده‌ینه‌وه
په‌كه‌كه كه خۆی گیرۆده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفته، نابێت چیتر ببێته سه‌رچاوه‌ی كێشه و گرفت بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێت رێز له ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی هه‌رێم بگرێت

K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: كێشه‌ی خۆسه‌پاندن و ناڕه‌وای په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت به هه‌ڵسوكه‌وتێكی كوردستانیانه‌ی هاوبه‌ش و به په‌رۆشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاریكردن له سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه‌مان وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی گوتارێكدا هاتوون، كه له‌كاتی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان له دهۆك پێشكه‌شی كرد و گوتی: ده‌بێت به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست و پێكه‌وه به په‌كه‌كه بڵێین: چیتر به بێڕێزی له ئیراده‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌ر و سامانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ڕوانێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته په‌كه‌كه ئه‌م شه‌ڕه بێهۆده‌یه له یه‌خه‌ی گه‌لی كوردستان دووری بخاته‌وه و رێز له سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دسه‌ڵاتی شه‌رعی كوردستان و پابه‌ندی به یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت. چیتر نه‌بێته مایه‌ی له‌شكركێشی و زه‌ره‌ر و زیان و كیشه‌ی سه‌ربازی بۆ گه‌لی كوردستان، كه خۆی گیرۆده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفته.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و سنووره‌كانی بكرێنه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیرییان به‌كاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته حكومه‌تی عێراقی فیدراڵیش ئه‌ركی خۆی له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسێ جێبه‌جێ بكات.
H.B