سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی داخستنی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند
سه‌نته‌ری میترۆ: داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه

K24- سلێمانی:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ چاودێری رۆژنامه‌وانی بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆجێییه‌وه له ناوچه‌كانیان ره‌ت ده‌كاته‌وه و داواش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و ده‌ستبه‌جێ نووسینگه‌ی كوردستان24 بكاته‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ له‌باره‌ی داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان:
دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حزبی پارتی یه‌كێتی دیموكرات بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24ی له رۆژئاوای كوردستان (رۆج ئاڤا) ده‌ركرد، له‌و كاته‌ی كوردستان24 له‌رێگه‌ی نووسینگه‌كانی، په‌یامنێره‌كانی و تیمه رۆژنامهوانییهكانییهوه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی به‌شێك له كوردستان بوون بۆ جیهان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشڤه‌چوونه‌كان به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و بێلایه‌ن كاریان ده‌كرد و هیچ پێشێلكارییهكیان به‌رامبه‌ر به یاسا و بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانیی نه‌كردووه".
سه‌نته‌ری میترۆ باوه‌ڕی وایه، كه نابێت به پاساوی ده‌سته‌واژه و دروشمی "ناپیشه‌ییانه" موماره‌سه‌ی توندوتیژی یان بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه‌كان بكه‌ن، و ده‌بێت رێز له ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی بگیرێت و نابێت له‌ژێر هیچ پاساو و به‌هانه‌یه‌ك پێشێلكاری بكرێت، ته‌نها به فه‌رمانێكی ئاشكرا و شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆی دادگایی دوور له فشاری سیاسی و حزبی نه‌بێت.
سه‌نته‌ری میترۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆی بۆ بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆجێیی بۆ داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 له ناوچه‌كانی ره‌ت ده‌كاته‌وه و داواش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، به بڕیاری داخستندا بچنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ نووسینگه‌ی كوردستان24 بكه‌نه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، له ساڵی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس و داكۆكیكار له مافی مرۆڤ و به هاوكاری له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)ی ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه، به‌ئامانجی چاودێریكردنی ئازادی رۆژنامه‌وانی و به‌رگریكردن لێیان و پاراستنیان له هه‌رێمی كوردستان.
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا هه‌ریه‌ك له په‌یمانگه‌ی رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)، رێكخراوی گه‌لی نه‌رویجی (NPA)، رێكخراوی پشتیوانی میدیایی جیهانی (IMS)ی دانیماركی، سه‌نته‌ری كه‌نداو بۆ مافی مرۆڤ (GCHR) و Internews پاڵپشتی له پڕۆژه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كه‌ن.
H.B