كازمی له نێوان پڕۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئاسته‌نگی میلیشیاكانی حه‌شد دا
حه‌شدى شه‌عبی له ئێستادا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیدار بۆسه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشى عێراق

K24 - هه‌ولێر:
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، دامه‌زراندنى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی، هه‌نگاوێكى نانیشتیمانى بوو، ئەم میلیشیایە بۆ لاوازكردنى پێگه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق دروستكراوه.
حه‌شدى شه‌عبی له (13ى حوزه‌یران/ یۆنیۆى 2014)، له چوارچێوه‌ى وتارێكی هه‌ینی سیستانی‌دا، له‌نه‌جه‌ف راگه‌یه‌ندرا.
عه‌لى سیستانى، گه‌وره مه‌رجه‌عی به‌شێك له شیعه‌كانی عێراق، داواى له گه‌نجانى عێراق كرد، ئه‌وه‌ى تواناى چه‌ك هه‌ڵگرتنى هه‌یه، خۆی ناونووس بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له ریزى هێزه فه‌رمییه‌كانى دیكه‌ى عێراق خزمه‌ت بكات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بۆ دروستكردنى سوپایه‌كى مه‌زهه‌بی، تایفى، كه له ئێستادا ناوى "حه‌شدى شه‌عبی" یه.
ئه‌م فه‌توایه، بووه هۆى گۆڕینى هاوسه‌نگى هێز له عێراق، "حه‌شدى شه‌عبی" شێوه‌یه‌كى فه‌رمی پێدرا و حكومه‌ته تایفییه‌كه‌ى ئه‌وكاتی نوری مالیكیی پێ له رووخان پاراست.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبی رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بووه له جه‌نگى دژ به داعش، به‌ڵام له ئێستادا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیدار بۆسه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشى عێراق، وێڕاى په‌یوه‌ستبوونى "حه‌شدى شه‌عبی" به كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى ناوچه‌یی، به‌ڵام تێڕوانینی سیاسه‌تمه‌داران و شرۆڤه‌كاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه له داهاتوودا عێراق تووشى ره‌وشێكى مه‌ترسیدار بكات.
رووخانى حزبی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، بووه هه‌لێكى گرنگ بۆ ئێران، تاوه‌كو نموونه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراقى بۆخۆیان دروستبكه‌ن، كه زاڵ‌بێت به‌سه‌رییه‌وه، له رێگه‌ى دانانى پلانێكى ستراتیژى دوورمه‌وداى (سیاسی، ئابوورى، سه‌ربازى)، بۆ دروستكردنى سیستمێكى مه‌زهه‌بی، كه تاران مه‌رجه‌عى بڕیاره‌كانى بێت.
ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ژموونى خۆی له دوو رێگه‌وه له عێراق بسه‌پێنێت:
یه‌كه‌م: له رووى تایفییه‌وه.
دووه‌م: پاڵپشتیكردنى میلیشیا سه‌ربازییه‌كانى نێوخۆی عێراق.
ئێران پشتى به‌و حزبانه به‌ستووه، كه له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن، رێگه‌یان پێ‌درابوو، له تاران كاری رێكخستنی حزبی خۆیان بكه‌ن، دواى نه‌مانى حزبی به‌عس و سه‌دام حوسێن، ئه‌و حزبانه گه‌ڕانه‌وه عێراق، ئێستا هاوپه‌یمان و نزیكى ئێرانن.
ئێران له رێگه‌ى دروستكردنى پشێوى، كه تواناى ئیداره‌دانى هه‌یه، هاوشێوه‌ى سوپاى "حزبوڵڵا"ى لوبنانى، سه‌ره‌تا له عێراق، فه‌یله‌قى "به‌در"ى به سه‌ركردایه‌تى هادى عامری دروستكرد، رۆڵى كاریگه‌رى هه‌بوو له مه‌شقپێكردنى ئه‌و سوپایه، له رێگه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه، وێڕاى دروستكردنى میلیشیاكانى دیكه‌ى "عه‌سایب ئه‌هلى حه‌ق، نوجه‌با و حزبوڵڵاى عێراقی".
له ساڵى 2014، به‌شێكى زۆرى عێراق كه‌وته ژێر ده‌ستى داعش، بۆ ئه‌مه عه‌لى سیستانى فه‌توایه‌كى ده‌ركرد، بۆ چه‌كداركردنى گه‌نجانى شیعه له عێراق، كه له‌پاڵ هێزه‌كانى تر خزمه‌ت بكه‌ن.
ده‌ركه‌وت، ئه‌م فه‌توایه بۆ دروستكردنى سوپایه‌كى میلیشیایی بوو، بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك له دژى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دژى تایفه‌ى شیعه ده‌وه‌ستنه‌وه.
جیا له‌وه‌ش، ئێران، عه‌لى سیستانیی بۆ زۆرێك له پرسه هه‌ستیاره‌كان به‌كار هێناوه، كه فه‌تواكانى كاریگه‌ریان هه‌یه بۆ سه‌ر تاكى شیعه له عێراق.
له‌كاتی دامه‌زراندنى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیدار بۆسه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشى عێراق، كازمیی سه‌رۆك وه‌زیران، ته‌واوى هێزه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌كارهێناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى میلیشیاكان، چونكه ئه‌و گرووپانه، ده‌ستێوه‌ردانى تایفى، ئابوورى و سیاسی له كاروباری ناوخۆی عێراقدا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌جه‌نگن. چاودێران ئاماژه بۆ قۆناغى دواى سیستانى ده‌كه‌ن، كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ناوخۆی عێراق چڕتر ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئیندپێندنت
ك.ب