داخستنی نووسینگهی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان، کاردانەوەیەکی گەورەی بهدوای خۆیدا هێناوه
چالاكوانانی رۆژئاوای كوردستان له سۆشیال میدیا ناڕهزایهتی دهردهبڕن و ئهو بڕیارهی ئیدارهی خۆجێیی به ناڕهوا وهسف دهكهن

K24- ههولێر:
داخستنی نووسینگهی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان، کاردانەوەیەکی گەورەی لە سۆشیال میدیای بهدوای خۆیدا هێناوه، بەتایبەتیش لە رۆژئاوای کوردستان. زۆرێك لە چالاکوانان و کەسایەتییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فەیسبووك ئەو کارە بە هۆكارێك بۆ چاندنی رق و کینە و دروستکردنی پشێوی لەناو ماڵی کورد دهزانن.
لهوبارهیهوه دیلشا ئایۆ له پۆستێكدا نووسیویهتی: لە کۆتاییدا هۆکاری شەڕی کورد و کوردمان زانی، زانیمان سەرچاوەی گوتاری رق و کینە لە کوێیە، ئەو بەیاننامەیە وا دەڵێت، کە چی ئەو کەناڵە تەنیا کێشەکانی خەڵکی شارەکەی منی گواستووەتەوە کە سەرێ کانیێ یە.

هاوكات عهباس موسا، كه چالاكوانێكی دیكهیه، نووسیویهتی: دووبارە تەسککردنەوەی بواری گشتی، ئهو بڕیارانهی ئازادی رۆژنامهگهری سنووردار دهكهن و رێگریی لێ دهكهن ئاماژهیهكی باش نییە، ئەمەش لەدوای جێبەجێکردنی یاسای رۆژنامەگەری پێش ماوەیەکە. هاوڕێیانمان لە کوردستان24 لە هەرێمەکانی ئێمەدا لهڕێگهی کاری مەیدانییهوه خەریکی گەیاندنی راستییەکانن، لایەنگرییان بۆ کۆمەڵگەکەیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە بووە.

فەرید ئێدواريش له پۆستێكدا جهختی كردهوه، ئەو سەرکەوتن و روماڵەی کە هاوڕێیانمان لە نوسینگەی کوردستان24 لە قامیشلۆ دەیکەن، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خزمەتێکی گەورەیان بە ناوچەکە گەیاندووە. ئیدانەی ئەو جۆرە کارانە دەکەین بە داخستنی شوێنێك کە لە خزمەتی خەڵك بێت.

فاروق حاجی مستەفا نووسیویهتی: داخستنی کوردستان24 جێگەی داخە، ئەو بەیانامەیە هەندێك خاڵی نووسیوە سەرجەم پەیامنێرانی کوردستان24 لێیهوه دوورن، کاری لەو شێوەیان نەکردووە، هیچ راپۆرتێکیان لەسەر دروستکردنی رق و كینه لە رۆژئاوای کوردستان نەکردووە.

ههژمارێكی دیكه به ناوی فەرید سەعدون ئاماژه بهوه دهدات، داخستنی نوسینگەی کوردستان24 پێشێکردنی ئازادی میدیایە، ئەو کەناڵە بووەتە دەنگ و ئاوێنەی رۆژئاوا، چەندین بابەتی لەسەر رۆژئاوا پێشکەشکردووە، داواکارین ئازادی رۆژنامەگەری جێبەجێ بکرێت و لەو بڕیارە پەشیمان ببنەوە.

حوسێن جومۆ نووسیویهتی، ئۆفیسی کوردستان24 لە ناوچەکانی ئیدارهی خۆجێیی باشترین روماڵی ناوچەکەی کردووە، بەتایبەتی لە بابەتی مرۆیی و کەمپەکاندا، تەنانەت دەستپێشخەری ئەکرەم ساڵحی پەیامنێر کارێکی لەبیرنەکراوە لە ناوچەکەدا، خەڵك هەیە یاسا دادەنێت، هەشە جێبەجێی دەکات، بەڵام لێرە بەو شێوەیە کار ناکات.

چالاكوانێكی دیكه به ناوی کەمال ئۆسکان دززپاتیكردووهتهوه، تۆڕی رۆژنامەنوسانی کوردی سوریا نیگەرانە لەوەی شتەکان بهو رادهیه گەیشتووە، كه ئۆفیسێکی کوردی دابخەن کە بە ستانداردی جیهانی کار دەکەن، ئازادی رۆژنامەگەری لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە.

هاوكات محەمەد خەلیل نووسيویهتی: کوردستان24 یەکەم کەناڵ بوو بە بەردەوامی شەڕی داعشی لە ناوچەکە باس کردووە، وێنەی ئاگرەکانی سەرێ کانیێی گواستووەتەوە، بەتایبەتیش لەکاتی هاتنی سوپای دەوڵەتی تورکیا.

میرزاد هاجیم دهڵێت: نا بۆ داخستنی کەناڵی کوردستان24 .. کوردستان24 کەناڵی ئاسمانی هەموو کوردستانە، ئەوەی کەناڵی کوردستان24 لە خزمەتی رۆژئاڤا کردی هەموو ئەو جەستە میدیانە نەیانکرد کە تەپڵیان لێ دەدا.

پیرۆز پەریك نووسيویهتی: چەند ساتێك هەیە لە ویژداندا لەبیر ناکرێن، کە ئەم تیمە لەسەر شاشە ئەنجامیان داوە، ئازادی بۆ میدیا لە چنگی حزبایەتی کوێرانە.

سەردار مەلا دەروێش دووپاتیكردووهتهوه، کوردستان24 کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر واقعی ژیانی گەلەکەمان هەبووە، لە نزیکەوە راستییەکانی نیشانداوە، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داگیرکاری هەرێمەکان ئەوان ئامادەبوون بۆ روماڵ، بە داخستنی کوردستان24، رۆڵی رۆژنامەگەری لە ناوچەکە لە مەترسیدایە.

سەیرەدین یوسف نووسیویهتی: ئەو بەیانامەیە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەو دەنگۆیانە نییە كه لەسەر کوردستان24 بلاویکردووەتەوە، داخستنی کەناڵێکی کوردی تەنیا دروستکردنی شەڕی کوردە بەرامبەر به کورد لە ناوچەکە، ئەم یاسایە بە بڕیاری میزاجی دراوە.

H.B