بەهۆی شەڕە تەقە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی 9 کەس برینداربوون
7 لە بریندارەکان کارمەندی ئاسایشی سلێمانین

K24 – سلێمانی
لە ئەنجامی شەڕەتەقە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی یهكێتی له سلێمانی، 9 کەس برینداربوون.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند "شەوی رابردوو بەهۆی شەڕە تەقە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی نۆ کەس برینداربوون".
پەیامنێرمان راشیگەیاند "حەوت لەو کەسانەی برینداربوون کارمەندی ئاسایشی سلێمانین و یەکێکی دیکەش کارمەندی پۆلیسی فریاکەوتن و ئەوەی دیکەشیان لە هێزی کۆماندۆ ناسراو بە هێزی ئاڵتوونی برینداربووە".
گوتیشی "دەنگۆی گیان لەدەستدانی فەرماندەیەکی هێزی کۆماندۆ بەهۆی شەڕە تەقەکە سلێمانی هەیە، بەڵام تائێستا زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەبارەی رووداوەکە زانیاریان نەخستووەتەڕوو".