"بڕیاری داخستنی كوردستان24 له رۆژئاوا سیاسییه نه‌ك یاسایی"
جه‌میل ئیبراهیم: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، له رۆژئاوای كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی خۆسه‌پێنه‌ره و جگه له‌خۆی چاوی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه نابینێت
K24- هه‌ولێر:
له‌چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان، جه‌میل ئیبراهیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار له یه‌كێتی گشتیی نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانانی كورد له سووریا و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئازادییه‌كان گوتی: ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار له یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌یاننامه‌یه‌كمان له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نیگه‌رانی خۆمان بۆ ئه‌و بڕیاره نیشانداوه.
ئه‌م گوتانه‌ی جه‌میل ئیبراهیم له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24ـدا له شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا هاتوون و گوتی: له به‌یاننامه‌كه‌ماندا جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه نه‌ك یاسایی، چونكه یاسا جه‌خت له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و گه‌یشتن به زانیارییه‌كان ده‌كاته‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، له رۆژئاوای كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی خۆسه‌پێنه‌ره و جگه له‌خۆی چاوی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه نابینێت و باوه‌ڕی به ئازادییه گشتییه‌كان نییه و باوه‌ڕی به مافه‌كانی مرۆڤ نییه، بۆیه هه‌ر كاتێك بیه‌وێت خه‌ڵكی ده‌مكوت ده‌كات و رێگری له میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازادییه‌كان تاك و كۆمه‌ڵ ده‌كات.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته ئیداره‌ی خۆجێیی له رۆژئاوای كوردستان به‌زووترین كات له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه و رێگه به كوردستان24 بدات، به‌ئازادانه‌ی موماره‌سه‌ی كاری پیشه‌یی و میدیایی خۆی بكات.
H.B