"كوردستان24 پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و به پیشه‌ییانه و بابه‌تیانه له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا كاری ده‌كرد"
ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان ره‌وایه‌تی به بڕیاری داخستنی كه‌ناڵی كوردستان24 بدات، مانای وایه كه ئه‌مه یاسایێكی شكستخواردووه، چونكه هیچ یاسایه‌ك رێگری له ئازادی كاری میدیایی ناكات

K24- هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌رده‌وامن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فاروق حاجی مسته‌فا، به‌رپرسی رێكخراوی به‌رچاوی ئازادی و راگه‌یاندن گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌ی خۆجێیی له رۆژئاوای كوردستان زۆر شت هه‌ڵده‌گرێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێمه هیچ كات بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه رۆژێك له‌ڕۆژان بڕیارێكی له‌مجۆری ده‌درێت، نه‌ك به‌ته‌نها بۆ كوردستان24، به‌ڵكو بۆ هیچ میدیایه‌ك، چونكه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر یان باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا پێویستییه‌كی زۆریان به میدیایه‌كی ئازاد و فراوان هه‌یه.
ئه‌م گوتانه‌ی فاروق حاجی مسته‌فا له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24ـدا له شاری هه‌ولێر هاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌لای منه‌وه داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 كتوپڕ و شۆكێنه‌ر بوو، چونكه ئه‌وه‌ی من له‌و كه‌ناڵه تێبینیم كردووه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و به پیشه‌ییانه و بابه‌تیانه موماره‌سه‌ی كاری خۆی له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌مان پێویستی به میدیایێكی وه‌ك كوردستان24ـه، ئێمه هێشتا له دۆخێكی له‌رزۆك و شه‌ڕدا گوزه‌ر ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستاش خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كه‌مان برسییه، سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر ده‌كرێت، هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه و له‌سه‌رپێی خۆی وه‌ستاوه، ئێمه پێویستمان به رای گشتییه، كه‌ناڵێكی وه‌ك كوردستان24، كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هه‌واڵ و زانیاری بۆ میدیا جیهانییه‌كان، داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه زیانێكی زۆر به باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌وره‌ها گوتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ر له چه‌ند مانگێك یاسایێكی ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه ره‌وایه‌تی به بڕیاری داخستنی كه‌ناڵی كوردستان24 بدات، كه‌واته ئه‌و یاسایه خۆی له‌خۆیدا یاسایێكی شكستخواردووه و له هه‌مانكاتدا تاقیكردنه‌وه‌كه‌شی شكستخواردووه، بۆیه ئێمه به‌و هیوایه‌ین، ده‌سته‌ی میدیایی و كه‌سانی به‌رپرس له ئیداره‌ی خۆسه‌ر پێداچوونه‌وه بكه‌ن و رێگه به كوردستان24 بده‌ن موماره‌سه‌ی كاری خۆی بكات.
H.B