له داقوق پێنج پۆلیسى ئیتیحادى كوژران
دوای ئەو هێرشە داعش مووشه‌كێكى ئاڕاسته‌ى شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه كرد
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
شەوی رابردوو، لە شارۆچكه‌ى "داقوق" کە دەکەوێتە باشووری کەرکووک، بۆمبێکی چێنراو به كاروانێكی پۆلیسی ئیتیحادى ته‌قییه‌وه، پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بۆمبێكى چێنراو له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى "داقوق" له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانێكى پۆلیسى ئیتحادى ته‌قییه‌وه، دواتر داعش مووشه‌كێكى ئاڕاسته‌ى شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه كرد.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و شارۆچكه‌یه راشیگه‌یاند، له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه پێنج پۆلیسى ئیتیحادى كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، كه تا ئێستا به وردى نه‌زانراوه چه‌ندن، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، پێدەچێت داعش ئەو هێرشەی ئەنجام دابێت.
ك.ب