عه‌لى خامه‌نه‌یی ڤاكسینى دژ به كۆرۆناى وه‌رگرت
پێم باش بوو ڤاكسینى تایبه‌ت به وڵاته‌كه‌م وه‌ربگرم
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، عه‌لى خامه‌نه‌یى، رێبه‌ری شۆڕشى ئیسلامى ئێران یه‌كه‌م ژه‌مه ڤاكسینى دژ به كۆرۆنا وه‌رگرت.
ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێران وێنه‌كانى عه‌لى خامه‌نه‌ئى له‌كاتى وه‌رگرتنى ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسین بڵاوكرده‌وه، كه دروستكراوى وڵاته‌كه‌یانه.
به ئاماده‌بوونى سه‌عیدى نمه‌كى، وه‌زیری ته‌ندروستى ئێران، خامه‌نه‌یى ته‌مه‌ن 80 ساڵ، ڤاكسینى دروستكراوى ناوخۆیی ئێرانى وه‌رگرت و رایگه‌یاند: پێم باش بوو ڤاكسینى تایبه‌ت به وڵاته‌كه‌م وه‌ربگرم، چاوه‌ڕێم كرد ڤاكسینى ناوخۆیی ئاماده بكرێت.