ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر هه‌ولێر هاته ده‌نگ
"ئه‌و هێرشه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق"

K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێرشه‌ی له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 ئه‌نجام دراون، به توندی ئیدانه ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات، کە رۆژی شەممە لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێرشه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق.
— U.S. Consulate General Erbil (@USConGenErbil) June 26, 2021