وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: زۆری نه‌ماوه له دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكشێینه‌وه
ئێران: تا له هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان دڵنیا نه‌بینه‌وه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ پابه‌ندییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واده‌ی كشانه‌وه‌ی واشنتن له دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له ڤیه‌ننا نزیك بووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كاتێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و نیازه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئه‌و لێدوانه‌ی بلینكن هه‌موو ئه‌و هیوایانه‌ی سڕییه‌وه، كه له ماوه‌ی 6 گه‌ڕی دانوستانی ڤیه‌ننادا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران هاتبوونه دی.
پسپۆڕان و چاودێرانیش گه‌یشتنه بنبه‌ستی ئه‌و دۆسییه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه تاران داواكاری درێژكردنه‌وه‌ی كاتی رێككه‌وتنی چاودێریكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانیی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ هه‌ردوو لا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پابه‌ند نابێت به وڵامدانه‌وه له‌وباره‌یه‌وه و مه‌رجێكی سه‌ختیشی بۆ گه‌ڕانه‌وه له هه‌نگاوه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی دیاریكردووه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، تا سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گیرێن، هیچ وه‌ڵامێك بۆ پرسیاره‌كان له‌وباره‌یه‌وه ناداته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئێران به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا له به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، له كۆتاییدا كار له‌كار ده‌ترازێت و هیچ هێزێك ناتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.
هه‌رچی هه‌ڵوێستی ئه‌وروپایه، نه‌رمتر له ئه‌مه‌ریكا خۆی نیشان ده‌دات و داواش له ئێران ده‌كات، هه‌رچی زووه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كاتی چاودێریكردن بداته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگاته رێگایه‌كی داخراو.
له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی ئێرانی دووپاتیكرده‌وه، پێویسته زلهێزانی جیهان دوا بڕیاریان بۆ زیندوكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بده‌ن، كه له ساڵی 2015 واژوو كراوه.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ژان ئیڤ لۆدریان، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی، سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنێ رایگه‌یاند، "ئه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه كه ده‌بێت بڕیاری خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن، نه‌ك ئێران".
پێشتر هه‌ریه‌ك له بلنیكن و لۆدریان رایانگه‌یاندبوو، پێویسته تاران بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بڕێكی سه‌خت و دژوار بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا هه‌ڵوێستی تاران جێگیر و نه‌گۆڕ بووه و هه‌میشه داوامان كردووه، تا ئێران له هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ری دڵنیا نه‌بێته‌وه، ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندییه‌كانی له‌چواچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
H.B