دكتۆر محه‌مه‌د خۆشناو هۆكاری زیادبوونی رێژه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌خاته‌ڕوو
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاڵووده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان، تووشبوونه به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان

K24- هه‌ولێر:
دكتۆر محه‌مه‌د قادر خۆشناو، پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له‌باره‌ی هۆكاری زیادبوونی رێژه‌ی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان گوتی: نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهان به گشتی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان زۆر زیادی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا ساڵانی دوو هه‌زاره‌كان، رێژه‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان 5 ئه‌وه‌نده زیادی كردووه و له ساڵانی دووهه‌زاریشه‌وه تا ئێستا 8 ئه‌وه‌نده زیاتری كردووه.
ئه‌م گوتانه‌ی دكتۆر محه‌مه‌د قادر خۆشناو له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته شوێنێكی ترانزێت بۆ ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی له ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه ده‌هێنرێن و ده‌گوازرێنه‌وه وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ئه‌وروپا، كه ئه‌مه‌ش زیاتر ره‌هه‌ندی جوگرافی و سیاسیی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ش ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه گوتی: دۆخه‌كه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاك و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه پێویستی به چاره‌سه‌ری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌یه و ده‌بێت دایكان و باوكان ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و بزانن له‌گه‌ڵ كێ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه، پێویسته به‌دوای چاره‌سه‌ری دروستی زانستیدا بگه‌ڕێن، چ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه یان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاڵووده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان، تووشبوونه به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، به‌وه‌ی كه كه‌سی تووشبوو بۆ راكردن له‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه‌تی، په‌نا بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بات و دووپاتیكرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵووده‌بووان، پێویسته حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌نته‌ری بووژانه‌وه بكه‌نه‌وه و له‌ڕێگه‌ی پلانی تۆكمه و یاسایی رێگری له‌و دیارده‌یه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: نابێت هه‌موو بارگرانییه‌كه بخرێته سه‌ر شانی حكومه‌ت، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی هه‌ره گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی هۆشیاری تاكه‌كان، كه تا چه‌نده له زیانه‌كانی ئه‌و ماددانه تێگه‌یشتوون، و كاریگه‌ری ئه‌و ماددانه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان، نه‌خۆشی ده‌روونی، ته‌ندروستی و شیرازی كۆمه‌ڵگه ل چ ئاستێكدایه.
H.B