کێشی سەرۆکی کۆریای باکوور بیست کیلۆ دابەزیوە
هه‌موو كۆریاى باكوور به بینینى ئه‌م وێنانه، گریان

K24- هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنى كۆریاى باكوور، رایگه‌یاند، به بینینى وێنه‌كانى كیم جۆنگ ئۆن، خه‌ڵكى كۆریاى باكوور نیگه‌ران بوون، کە له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كێشى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه.
ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى کۆریای باکوور، لێدوانێكى له هاووڵاتییه‌كى وڵاته‌كه‌ى وه‌رگرتووه، تێیدا نیگه‌رانى خۆی سه‌باره‌ت به دابه‌زینى كێشى سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌رده‌بڕێ، ئه‌م هاووڵاتییه رایگه‌یاند، ترسی نه‌خۆشكه‌وتنى كیم جۆنگ ئۆن، له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته دروست بووه، كاتێك وێنه‌كانى له كۆبوونه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى ده‌سه‌ڵاتدار، بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م هاووڵاتییه راشیگه‌یاند، به بینینى وێنه‌كانى سه‌رۆكمان، "دڵمان تێكشكا"، هه‌موو كۆریاى باكوور به بینینى ئه‌م وێنانه، گریان.
تا ئێستاش میدیا فه‌رمییه‌كانى ئه‌و وڵاته، هیچ لێدوانێكیان ده‌رباره‌ى هۆكارى دابه‌زینى كێشى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان بڵاو نه‌كردووەته‌وه.
له لایه‌ن سه‌رچاوه میدیاییه‌كانه‌وه، چیرۆكى جیاواز سه‌باره‌ت به‌م وێنانه‌ى "كیم" بڵاوكراوەتەوە، باس له‌وه ده‌كرێت، پێشتر كێشى سه‌رۆكى كۆریاى باكوور 140 كیلۆ گرام بووه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ئه‌گه‌رى له‌ده‌ستدان و دابەزینی 20 كیلۆ له ئارادایه.
ئاماژه‌كه‌یەکی تریش، باس لە هه‌بوونى نه‌خۆشییه‌كى مه‌ترسیدار دەکات، كه سه‌رۆكى كۆریاى باكوور تووشی هاتبێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م ئه‌گه‌رانه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته روو.
ك.ب
سەرچاوە: روسیا الیوم