ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌جیهان 4 ملیۆنی تێپه‌ڕاند
ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و 10 وڵاته‌یه، كه زۆرترین مردنی تێدا تۆماركراوه

K24 - هه‌ولێر:
له ئامارێكدا ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئاشكرای كرد، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به هۆی په‌تای كۆرۆناوه گه‌یشته 4 ملیۆن و 80 هه‌زار كه‌س، تا ئێستا 181 ملیۆن تووشبووی په‌تاكه له هه‌موو جیهاندا تۆمار كراوه.
به پێی ئاماره‌كه، له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كراوه و یه‌كه‌م حاڵه‌ت له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2019ـه‌وه له چین تۆمار كراوه، په‌تاكه زیاتر له 210 وڵات و ناوچه‌ی جیاجیا له جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری مرۆیی و ئابووریشی به جیهان گه‌یاندووه.
تا ئه‌مڕۆ 28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه 10 وڵات زۆرترین مردنی تێدا تۆمار كراوه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا:
له ئه‌مه‌ریكا 603 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 33 ملیۆن 755 هه‌زار و 793 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له به‌رازیل 512 هه‌زار و 735 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 18 ملیۆن و 386 هه‌زار و 894 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له هیندستان 394 هه‌زار و 751 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 30 ملیۆن و 233 هه‌زار و 183 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له مه‌كسیك 232 هه‌زار و 564 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له پیرۆ 191 هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 ملیۆن و 46 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له رووسیا 133 هه‌زار و 282 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 5 ملیۆن و 451 هه‌زار و 291 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له به‌ریتانیا 128 هه‌زار و 364 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 4 ملیۆن و 728 هه‌زار تووشبوو تۆمار كراوه.
له ئیتاڵیا 127 هه‌زار و 472 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 4 ملیۆن و 58 هه‌زار تووشبوو تۆمار كراوه.
له فه‌ره‌نسا 110 هه‌زار و 951 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 5 ملیۆن و 768 هه‌زار و 443 تووشبوو تۆمار كراوه.
كۆڵۆمبیا له ریزبه‌ندی ده‌یه‌م دێت، كه 104 هه‌زار و 678 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 4 ملیۆن و 158 تووشبووی تۆمار كردووه.
د.ی