به‌غدا هێرشه‌كه‌ی نێوان سنووری عێراق و سووریا ئیدانه ده‌كات
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق: ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێی هه‌موو رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه

K24 - هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له شه‌وی رابردوودا له‌نێوان سنووری عێراق و سووریا ئه‌نجامی داوه، شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
یه‌حیا ره‌سول گوتی: "ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێی هه‌موو رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه".
گوتیشی: "دووباره ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، كه نابێت گۆڕه‌پانی عێراق بكرێته هۆی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان و خاكه‌كه‌مان به‌كاربهێنرێت وه‌ك كاردانه‌وه".
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، داواكارین ره‌وشه‌كه ئارام بكرێته‌وه و گرژییه‌كان زیاتر نه‌كرێن، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانیش په‌یوه‌ندی پێویست ده‌به‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و پێشێلكارییانه بكه‌ین.
د.ی