"هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ولێر، په‌رچه‌كداری ئه‌مه‌ریكای له‌دوایه"
جۆن كیربی: جۆو بایدن ئاراسته‌ی كردووین، كه هێرشی سه‌ربازی زیاتر بكه‌ین، بۆ په‌كخستنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له عێراق

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر، هێرشێكی توندی ئامانجداریان كرده سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له سنووری عێراق – سووریا، ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له (26ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021).
به‌پێی راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز" هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر 3 خاڵی ئامانجدار بوون، له "ئه‌بو كه‌مال" و "ئه‌لمه‌یادین"ی خۆرهه‌ڵاتی دێرزووری نێوان سنووری عێراق-سووریا.
هه‌ربۆیه به‌پێی هه‌واڵێكی "سی ئێن ئێن"، پێنتاگۆن ئه‌م هێرشانه‌ی وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی رۆژی 26ی حوزه‌یران سه‌ر شاری هه‌ولێر ناساندووه.
به‌ربه‌یانی 26ی ئه‌م مانگه له رێگه‌ی 3 فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشێكی ئاسمانی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كه بووه هۆی زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی هاووڵاتیان له گوندی براغ-ی نزیك كه‌مه‌ڵگه‌ی مه‌لا ئۆمه‌ر.
هه‌رچه‌نده چه‌ند سه‌عاتێك دوای هێرشه‌كه كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی سه‌ر هێرشه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام واشنتن به ئیدانه‌وه نه‌وه‌ستا و به بڕیاری "جۆو بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی حوزه‌یران وه‌ڵامێكی توندی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران درایه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز"، بایدن چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشه‌كه‌ی 26ی حوزه‌یران فرمانی داوه، كه هێرشی توند بكرێته سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌ی بی سی نیوز، به‌پێی لێدوانێكی "جۆن كیربی"، سكرتێری رۆژنامه‌وانی پێنتاگۆن، "بایدن كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه فرمانی كردووه به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌نزیك سنووری عیراق - سووریا وه‌ك په‌رچه‌كدارێكی ئه‌و هێرشه‌ی رۆژێ پێشتر".
هه‌روه‌ها "كیربی" له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌پێی رێنمایی "جۆو بایدن"، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دره‌نگانی شه‌وی (27ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) هێرشێكی ورد و ئامانجداریان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌ناوچه‌كانی سنووری عێراق-سووریا. گوتیشی: "ئامانج له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دامه‌زراوانه له‌و شوێنانه بووه، كه میلیشیاكان به‌شداریان كردووه له هێرشه‌كانی رۆژی رابردووی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری عێراق به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان".
ئێواره‌ی دره‌نگانی رۆژی 27ی حوزه‌یران له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا "جۆو بایدن" بۆ كۆشكی سپی له‌دوای پشووی فه‌رمی هه‌فتانه‌ی له "كامپ دێڤید"، هیچ وه‌ستانێكی نه‌بوو له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان به‌رامبه‌ر هێرشه سه‌ربازییه‌كه و گوتی: "دواتر قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین".
نانسی پێلوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ كات له‌گه‌ڵ هێرشی سه‌ربازی راسته‌وخۆ نه‌بووه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه له رابردوودا و هه‌میشه پێداگری له‌وه كردووه، كه بۆ لێدانی سه‌ربازی پێویسته سه‌رۆك بگه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. به‌ڵام دوێنی ئێواره له لێدوانێكدا بۆ سی ئێن ئێن، گوتی: "په‌رچه‌كردارێكی ئامانجداری پێویست بوو به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی ترسناك و دیاریكراو دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
گوتیشی: "پاراستنی سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانمان، كه پارێزگاری له ئازادیمان ده‌كه‌ن، پیرۆزترین شته. میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌كرێنه ئامانج، كه دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن دژی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌كانمان له عیراق".
هه‌روه‌ها له‌و رووه‌وه پڕۆفیسۆر "مارك ئێل جۆهانسن" مامۆستای زانستی سیاسه‌ت و مێژوو له زانكۆی "مینیسۆتا" له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌مه‌ریكا له 2021 دا سیاسه‌تێكی جیاوازی گرتووه‌ته‌به‌ر، هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر هه‌ولێر، هێرشێك ده‌كاته سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و سووریا، كه ئه‌مه باشترین په‌یامه بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، كه هه‌ولێر نابێت وه‌ك باشووری عێراق سه‌یركرێت". گوتیشی: "ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه سیاسییه‌ی هه‌ولێر تێكبچێت؛ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا نییه. به دڵنیایی به پله‌ی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا نییه".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا "ئه‌م هێرشانه كارناكاته سه‌ر هێوربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیران؟" له‌وه‌ڵامدا گوتی: "ئێران نابێت خۆی به خاوه‌نی ئه‌م گرووپانه بزانێت. خۆ ئه‌گه‌ر ئێران خۆی به خاوه‌نی ئه‌م گرووپانه بزانێت؛ ئه‌وا نه‌ك زیان له هه‌موو هێوربوونه‌وه‌یه‌كی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌دات، به‌ڵكو زیان له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و ئێران-یش ده‌دات".
هه‌رچه‌نده ئێران راسته‌وخۆ خۆی نه‌كردووه به خاوه‌نی ئه‌و گرووپه بۆردومانكراوانه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه "سه‌عید خه‌تیبزاده"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی دواوه، كه پێویسته ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا شێوه‌ی خۆی بگۆڕێت. له جیاتی دروستكردنی ئاڵۆزی بۆ ناوچه‌كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه ناوچه‌كه. گوتیشی: "ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاڵۆزی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات".
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی زیانی گیانی و ماددی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دێرزوور-ی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی "سی ئێن ئێن" كه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی پێگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ- له‌نده‌ن، وه‌ریگرتووه، ده‌ڵێت: "6 چه‌كدار كوژراون له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه 2 یان به‌رپرسی گه‌وره‌ن و زیاتر له 25 برینداریش هه‌ن، كه زۆریان له مردنه‌وه نزیكن".
هه‌ر به‌پێی "سی ئێن ئێن"، كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پێنتاگۆن-ه‌وه وه‌ریگرتووه، ده‌ڵێت: "پێگه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به میلیشیاكانی ئێران، ئه‌و ئامانجانه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا له دوو رۆژی رابردوودا ویستویه‌تی وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی 26ی حوزه‌یران ده‌ستنیشانی بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت: "هه‌ڵبژاردنی ئامانجه‌كان بریتی بوون له 3 شوێنی سه‌ربازی. دوانیان له ناو عیراق و ئه‌وی دیكه‌یان له‌ناو سووریا بووه".
له‌سه‌ره‌تای 2021ـه‌وه زیاتر له 40 هێرشی گه‌وره و بچوكی سه‌ربازی كراوه‌ته‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، كه 3 هێرشیان له هه‌ولێر بوون.
ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا 2 هه‌زار و 500 سه‌ربازی له عێراق ماوه، كه زیاتر له‌و ناوچانه جێگیركراون كه سووننه و كوردنشینن، وه‌ك به‌شێك له‌به‌رگری له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه دژی بوژاندنه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" له راپۆرتێكدا له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (28ی حوزه‌یران) نوسیویه‌تی: "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌ماوه‌ی رابردوودا كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به به‌رده‌وامیش ئه‌مه‌ریكا گروپه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران سه‌ره‌كۆنه ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه".
بۆیه "جۆن كیربی" سكرتێری رۆژنامه‌وانی پێنتاگۆن به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "تێڕوانین له‌و زنجیره هێرشه به‌رده‌وامانه‌ی كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ده‌كرێت و ئامانج لێی پێكانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، "جۆو بایدن" ئاراسته‌ی كردووین، كه هێرشی سه‌ربازی زیاتر بكه‌ین، بۆ په‌كخستنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له عێراق".
ده‌شڵێت: "به دیاریكراوی بۆردوومانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و دامه‌زراوه میلیشیاییانه بووه كه تێیدا عه‌مباری چه‌كی ئه‌و میلیشیانه‌ی تێدایه، كه هێرشه‌كانی پێده‌كه‌ن، ئه‌ویش دوو پێگه‌یان له عێراق و پێگه‌یه‌كیان له سووریایه، كه هه‌ردووكیان نزیكن له‌سنووری ئه‌و دوو وڵاته".
به‌پێی راپۆرتێكی گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی شه‌وی 27ی حوزه‌یران-ی كه‌ناڵی "ئێم بی سی نیوز"، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشانه دژی ئه‌و كاروانه لۆجستیانه‌یه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا كراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه ژماره‌یان 14 هێرشه و به‌ئاشكرا میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، كه ئامانجیان فشار خستنه سه‌ر واشنتنه بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانیان له هه‌موو عێراق.
هه‌روه‌ها به‌پێی "ئه‌ی بی سی نیوز" هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌ك رۆژ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر دێت، كه به‌هۆیه‌وه به‌رپرسه كورده‌كان له عێراق ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر عێراق و ئیدانه‌یان كردووه، كه به‌هۆی 3 فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر، كه كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكای لێیه.
ئه‌ی بی سی نیوز، ئاشكرای كرد، ئه‌و دوو عه‌مباره‌ی بۆردوومان كراوه، دوانیان له ناوچه‌ی (ئه‌بوكه‌مال) بووه، كه ده‌كه‌وێته ناو عێراق و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان خاڵێكی سه‌ربازی نزیك "ئه‌لمه‌یادین" بووه له خۆرهه‌ڵاتی دێرزوور.
وێرای ئه‌و هێرشه سه‌ختانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شه‌وی 27ی له‌سه‌ر 28 -ی حوزه‌یران، به‌پێی "ئه‌ی بی سی نیوز"، تا كاتژمێر 4ی به‌یانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی گوندی دێرزوور.
به‌پێی زانیارییه‌كان، "عه‌بدولحه‌مید نه‌زال" كه ناوێكی خواستراوه، یه‌كێكه له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌بو كه‌مال، به "ئه‌ی بی سی" گوتووه: زیاتر له 25 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، كه نیوه‌ی زیاتریان له مردنه‌وه نزیكن و دواتریش برینداره سه‌خته‌كان له ئه‌مبولانس گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی دیرزوور-ی گشتی.
گوتیشی: "6 كوژراو هه‌بووه، به‌ڵام چوار جه‌سته‌یان ناسنامه‌یان عیراقییه و سه‌ر به كه‌تیبه‌ی سه‌ید شوهه‌دا و لیوای فاتیمون-ن، هه‌رچی دوانه‌كه‌ی دیكه‌یه ناسنامه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه ئاشكرا نه‌كراون و جه‌سته‌كه‌یان نه‌هێنراوه بۆ مه‌یتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه و به جیا بۆ شوێنێكی نادیار براون".
د.ی