نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نەژاد پەرستی رابگرن
دەبێت رۆحى متمانه و پێكه‌وه ژیان له جیهان بڵاو بێته‌وه

K24 - هەولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواى له وڵاتانى جیهان كرد، ئه‌و نه‌ژادپه‌رستییه‌ى كه دژى ره‌شپێسته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، به خێرایی رایبگرن، تاوه‌كو رووداوى جۆرج فلۆرید، له ته‌واوى جیهان، دووباره نه‌بێته‌وه.
میشێل باشلیه، له كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، داوا له‌هه‌موو وڵاتێك ده‌كه‌م، نه‌ژادپه‌رستى به‌هه‌موو شێوازێكییه‌وه رابگرن، تاوه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كۆتایی پێبهێنرێت و رۆحى متمانه و پێكه‌وه ژیان له نێوان تێكڕاى مرۆڤایه‌تى، له جیهان بڵاو بێته‌وه.
باشلیه، راشیگه‌یاند، پێویسته مرۆڤایه‌تى تاوانلێكراوانى كیشوه‌رى ئه‌فریقیا له‌به‌رچاو بگرێت، ده‌ست هه‌ڵبگیرێت له بیركردنه‌وه‌ى قۆناغه‌كانى رابردوو، قوربانییه‌كانى ره‌گه‌زپه‌رستیش، ببێته په‌ند بۆ ته‌واوى وڵاتانى جیهان.
رووداوى جۆرج فلۆرید، كوشتنى ئه‌و هاووڵاتیە ئەمەرێکاییە بوو، كه بە هۆی جیاوازی رەنگییەوە له (25ى ئایار/مایۆى 2020)، له ژێر ئه‌ژنۆى پۆلیسێكدا، گیانی له‌ده‌ستدا.
دواى ئه‌وه‌ى جۆرج فلۆرید، له ناوچه‌ى "هیوستن" له ویلایه‌تى تكساس، روو له كوشكێكى فرۆشتنى جگه‌ره ده‌كات، تاوه‌كو جگه‌ره بكڕێت، خاوه‌نى كوشكه‌كه گومانى لا دروست ده‌بێت كه 20 دۆلاره‌كه‌ى جۆرج ساخته‌یه، په‌نا بۆ پۆلیسى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بات، پۆلیسیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن جۆرج ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، له‌به‌ر گه‌وره‌یی شێوه‌ى له‌شى، پۆلیس گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن به‌هۆى هێز و توانایەوە، جۆرج، ره‌نگه رابكات، به‌ڵام ده‌گوترێ جۆرج پیاوێكى نه‌رم و نیان و له‌سه‌رخۆ بووه، له ژیانیدا كێشه‌ى بۆ كه‌س دروست نه‌كردووه، به‌ڵام گومانى پۆلیسه‌كه، واى له جۆرج كرد، كه بۆ ماوه‌ى چه‌ند خولەکێک له‌ژێر ئه‌ژنۆیدا، گیان له‌ده‌ست بدات.
ئه‌م رووداوه بووه هۆى دروستبوونى پشێوییه‌كى زۆر له ته‌واوى جیهاندا، خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه پێیان وابوو، شێوازى ده‌ستگیركردنى جۆرج، په‌یوه‌ندى به ره‌نگى پێستییه‌وه هه‌بووه، پۆلیسه‌كه نه‌ژادپه‌رستى به‌سه‌ردا زاڵبووه.
ک.ب