ئهمهریكا: هێرشهكانمان مهبهستدار بوون و به فهرمانی راستهوخۆی سهرۆك بایدن ئهنجامدراون
ئهنتۆنی بلینكن: هێرشهكانمان وهڵامێكی روون و ئاشكرابوون بۆ میلیشیاكانی سهر به ئێران.. ئێمە هەمیشه ئامادەین سەرباز و بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین

K24- ههولێر:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رۆما رایگەیاند، هێرشەکان شەوی رابردوو پەیامێکی روون بوو بۆ میلیشیاکانی سەربە ئێران و هیوادارین پەیامەکەمان گەیشتبێت.
بلینكن گوتی: 3 کۆگای چەکی میلیشیاکانی سەربە ئێرانیان لە عێراق سووریا کردووەتە ئامانج، دووانیان لە سووریا و ئەوی دیکەش لە عێراق.
ئاماژهی بهوهشدا، بۆردوومانەکان لە تۆڵەی ئەو هێرشانە بووە، كه لە ماوەی رابردوو لە عێراق کراوەتە سەر بنکە سەربازی و بەرژەوەندییەکانمان.
وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا له درێژهی قسهكانی لهوبارهیهوه جهختی كردهوه، "لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو، سوپای ئهمهریكا بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی وڵاتهكهمان هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئەو پێگانەی لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە لە ناوچەکانی سەر سنووری عێراق و سووریا بەکاردەهێنرێن".
ههروهها گوتی: "ئەو گرووپانەی بۆردوومان کراون، بەرپرسیاری ئەو هێرشانەن، كه لە ماوەی رابردوودا کراونەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمهریکا لە عێراق. بەدیاریکراوی کۆگای چەکی ئەو گرووپانە کراونەتە ئامانج، دوو کۆگایان لە سووریا و کۆگایەکیش لە عێراق بۆردوومانکراوە" و وهك ئاماژهی پێدا، "ئەو شوێنانە لە یەکەوە نزیك بوون و لە سەر سنوورەکانی عێراق و سووریا بوون".
دووپاتیشیكردهوه، "چەند گرووپێکی میلیشیای جیاوازی سەر بە ئێران لەوانە حیزبوڵڵا و سەیدول شوهەدا ئەو کۆگای چەکانەیان بەکارهێناوە".
ئاشكراشیكرد، "سەرۆك زۆر بەڕوونی گوتوویەتی: ئێمە هەمیشه ئامادەین سەرباز و بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین. ئەو میلیشیانەی سەر بە ئێران، کە لە عێراق هێرش دەکەنە سەر سەرباز و بەرژەوەندییەکانمان، ئێمە هەموو کات ئامادەین وەڵامیان بدەینەوە و پێشتریش سەرۆکی ئەمهریکا فەرمانی هێرشکردنی بۆسەر ئەو میلیشیایانە داوە".
بلینكن گوتیشی: "ئێمە کاردانەوەیەکی مەبستدار و ورد و دیاریکراومان هەبوو، ئامانج لێی کەمکردنەوەی هێرش و گرژییەکان بووە. پێموایە هێرشەکان کاریگەریان لەسەر کەمکردنەوەی توانای ئەو گرووپانە دەبێت. هێرشەکانمان پەیامێکی روون بوون بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران و هیوادرام پەیامەکەمان گەیشت بێت."
H.B