كازمی: له‌گه‌ڵ واشنتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتوو
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌ركراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامدا، ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوون به تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی هێرشی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری نێوان عێراق و سووریا، هه‌روه‌ك گفتوگۆش له‌باره‌ی به‌ئامانجكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با و تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌لایه‌ن "تاوانباران و تێكده‌ران و گرووپه تیرۆریستییه‌كان"ـه‌وه كرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كات".
هه‌وره‌ها ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكای به "ده‌ستدرێژی" ناوبرد و جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و هێرشه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆ سه‌ر سه‌ره‌وه‌ری عێراق و له‌لایه‌ن هه‌موو یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ره‌تكراوه‌یه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی گه‌یشتن به هه‌موو بژارده‌یه‌كی یاسایی بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی له‌مشێوه‌یه ده‌كات، كه سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عێراق پێشێل ده‌كات، وێڕای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و وه‌رد بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه و هۆكاره‌كانی و كاركردن بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی له ئاینده‌دا".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دانیشتن و گفتوگۆی به‌رده‌وامیان هه‌یه و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له‌باره‌ی ورده‌كاری لۆجستی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كه به گوته‌ی خۆیان، دواتر ورده‌كارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نن.
H.B