وه‌زیری كاره‌با هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با ده‌خاته‌ڕوو
كه‌مال محه‌مه‌د: به پشتیوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بگه‌یه‌نینه 24 كاتژمێری رۆژانه

K24- هه‌ولێر:
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به هاووڵاتییان ده‌خاته روو و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گله‌ییه‌ی هاووڵاتیان له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌با هه‌یانه له‌شوێنی خۆیانن، و گوتیشی: له 15ی ئه‌م مانگه‌وه دۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خه‌راپی چووه، به‌ڵام به پاڵپشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاره‌با تا ئێستا هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان.
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری كاره‌با له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كاتژمێر 18:00ی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی 5 وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه‌یه له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی، كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی 500 مێگاوات كاره‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه له‌كار بكه‌ون، رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م 18 كاتژمێری كاره‌با به هاووڵاتییان ده‌درا، به‌ڵام له پلانماندایه دۆخی كاره‌با به‌ره‌وپێش ببه‌ین و له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانمان به‌رده‌وامین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان بگه‌یه‌نینه ئاستی 24 كاتژمێری رۆژانه.
هه‌وره‌ها گوتی: كۆمپانیای ماس "وه‌به‌رهێنی ئه‌و وێستگانه" به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه پاره‌ی چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی له‌به‌رده‌ست نییه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له 26ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته كردووه و پلانێكیان بۆ ته‌رخانكردنی بڕێك پاره بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه داڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئه‌و وێستگانه ده‌ست به كاركردن بكه‌نه‌وه.
هۆكاری له‌كاركه‌وتنی 5 وێستگه‌ی كاره‌با له هه‌ولێر و سلێمانی:
له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به گوته‌ی كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی ئه‌و 5 ویستگه‌یه، شایسته داراییه‌كانی وه‌ك پێویست وه‌رنه‌گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شه له‌كاركه‌وتووه‌كان چاك بكاته‌وه و ئاشكراشیكرد، ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌م 5 مانگه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 60 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و وێستگانه خه‌رج كردووه، به‌ڵام به گوته‌ی كۆمپانیاكه، ناتوانێت به‌م بڕه پاره‌یه وێستگه‌كان بخاته‌وه كار. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتووینه‌ته پلانێك بۆ خه‌رجكردنی بڕێكی دیكه‌ی پاره، تاوه‌كو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: جگه له كێشه‌ی دارایی، هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با ئه‌وه‌یه، كه له 26ی ئه‌م مانگه‌وه وێستگه‌ی خورمه‌ڵه، كه بڕیار بوو 650 مێگاوات كاره‌با پێمان بدات، ئێستا ئه‌و بڕه‌ی بۆ 250 مێگاوات كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش 400 مێگاواتی دیكه‌مان له‌ده‌ستداوه، بۆیه له دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا بڕی 900 میگاوات كاره‌بامان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین له كاتێكی زۆر نزیكدا وێستگه‌ی خورمه‌ڵه ئه‌و بڕه كاره‌بایه بۆمان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك بارسووكی بۆمان دروست ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هیوادارین له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی، كۆمپانیای ماس ئه‌و 5 وێستگه‌یه‌ش بخاته‌وه كار، كه له‌كاركه‌وتنیان بووه‌ته هۆی دروستبنوونی جۆرێك له كێشه له كه‌رتی كاره‌بای نیشتمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هۆكارێكی سێیه‌می دروستبوونی كێشه له كه‌رتی كاره‌با، به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتییانه بۆ به‌كاربردن، ئه‌م هه‌موو هۆكاره‌ش به یه‌كه‌وه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان.
H.B