حزبوڵڵا به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
به‌ڵێنیدا، هێرشه‌كانی له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چڕ بكاته‌وه و داواشی له چه‌كدارانی كرد له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به كرده‌وه‌ی جیهادی بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
كه‌تائیب حزبوڵڵای عێراقی، كه گرووپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه، به‌ڵێنیدا، هێرشه‌كانی له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چڕ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌و گرووپه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا ئه‌نجامیدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ته‌لیگرام بڵاویكرده‌وه، ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی له حزبوڵڵای عێراقی دووپاتیكرده‌وه، "هێرشه تاوانكارییه‌كه‌ی رێباز و ره‌فتاره دوژمنكاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناكرێت به ره‌تكردنه‌وه به‌رهه‌ڵستیكردن وه‌ڵام بدرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌ڵامێكی كرداری و ورد و به‌رده‌وام بێت. بۆ ئه‌وه‌ی داگیركا‌ر بزانێت عێراق پیاوی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی توندی هه‌یه و داكۆكیكاری خوێنی هه‌ر سته‌ملێكراوێكی عێراقییه".
عه‌سكری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته برا موجاهید و به‌رگریكاره چاونه‌ترسه‌كانمان كار له‌سه‌ر شكاندنی دڕكی ئه‌و سته‌مكاره خۆبه‌زلزانه بكات و لووتی له‌قوڕ بچه‌قێنێت، ئه‌مه‌ش به زیادكردنی پرۆسه جیهادییه‌كان و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی هێرشه‌كان به به‌رده‌وامی بۆ سه‌ر پێگه نهێنییه‌كانی سته‌مكار و فۆكه‌س خستنه‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی دوژمن ده‌كرێت".
هه‌روه‌ك عه‌سكه‌ری داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق كرد، "له‌گه‌ڵ براكانتان له به‌ره‌ی موقاوه‌مه كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی شه‌ره‌فی ئازادكردنی خاكی وڵات له ده‌ست پیاوی داگیركا‌ر بكه‌ن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، "هێزه ئاسمانییه‌كانیان چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆگاكردنی چه‌كی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له دوو پێگه له‌ناو سووریا و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ناو عێراق به فه‌رمانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بۆردومانكردووه".
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرایكرد، "ئه‌و هێرشه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌یه‌وه‌ك بوو بۆ هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق".
دواتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌شدی شه‌عبی دووپاتیكرده‌وه، "له هێرشه‌كاندا 4 چه‌كداریان كوژراون و زیانیش به‌ر چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان كه‌وتووه"، له‌كاتێكدا ئاژانسی هه‌واڵی "سانا"ی سووری كوژرانی منداڵێكیشی له‌و هێرشانه‌دا راگه‌یاند.
H.B