ئومێد سه‌باح: سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌ك ساڵه خۆی سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كات
"88%ی داهات بۆ مووچه ده‌ڕوات و %12 بۆ به‌گه‌ڕخستن و خزمه‌تكردنه"

K24 - هه‌ولێر:
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وه‌ڵامی پرسیار په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئه‌م شه‌وی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، داهاتی ناوخۆ زیاتر هی گومرگه‌كانه، كه 65%ی داهاتی نانه‌وتی داهاتی گومرگه‌كان بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 372 ملیار دینار له بواری به‌گه‌ڕخستن خه‌رج كراوه. 88%ی داهات بۆ مووچه ده‌ڕوات و %12 بۆ به‌گه‌ڕخستن و خزمه‌تكردنه.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی: له فرۆشتن و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم چاكسازی زۆر كراوه و سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌ك ساڵه خۆی سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كات و كۆمپانیاكه‌ی پێشوو نه‌ماوه، تیمێكی خۆماڵی حكومی سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی نه‌وت ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گوتیشی: جاران پاره‌كه ده‌چووه بانكێكی ئه‌هلی و ئێستا ده‌چێته بانكێكی گه‌وره و حسابه‌كه حكوومییه و به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌یه.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرای كرد، پێنج گرێبه‌ستی كڕینی نه‌وت هه‌بووه، سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی چاكسازی كردووه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دووانیان چاكسازی تێدا كراوه. 11%ی داهاتی نه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوات و ئێستا گفتوگۆ بۆ هه‌مواری گرێبه‌سته‌كه ده‌كرێت، 6%ی داهاته‌كه بۆ كرێی گواستنه‌وه‌یه له ناو خاكی توركیا، چوار مانگ شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان نه‌درابوو، 5%ی داهات بۆ قه‌رزه‌كان ده‌ڕوات.
ئاشكراشی كرد، له 1ی 1ی 2021 تا 30ی 4ی 2021 داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم یه‌ك ترلیۆن و 136 ملیار و 254 ملیۆن دینار بووه، كه ناكاته مانگی 200 ملیۆن دۆلار. 300 ملیۆن دۆلاریش داهاتی نه‌وت بووه. به هه‌ردووكی مووچه‌ی ته‌واوی دابین نه‌كردووه.
له‌باره‌ی رێژه‌ی داهاتی نانه‌وتی و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی، "ئومێد سه‌باح"، روونیكرده‌وه، خۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت ته‌نیا مووچه نییه، حكومه‌ت خه‌رجی دیكه‌ش له‌سه‌ره، داهاتی ناوخۆش روونكراوه‌ته‌وه، كه 65%ی داهاتی نانه‌وتی داهاتی گومرگه‌كان بووه.
له‌باره‌ی لێخۆشبوونی گومرگ بۆ په‌رله‌مانتاران روونیشكرده‌وه، له په‌رله‌مان به پێنج یاسا لێخۆشبوونی گومرگی كراوه، فه‌رموون ئێوه هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه. ئێمه له حكومه‌ت لێخۆشبوونی نایاساییمان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، له گومرگه‌كان لیژنه‌مان درووستكردووه، پێداچوونه‌وه بۆ گرێبه‌سته‌كان بكرێت. لیژنه‌كه كاری ته‌واو كردووه.
ئومێد سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ سنووره‌كان حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه، هێز بۆ ده‌روازه‌كان درووست بكات. بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له قاچاغچێتی بكرێت، گومرگه‌كانی ئێمه نموونه‌یی نین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باج زیاد نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی زیادكراوه باجی گومرگییه و له بازرگانان وه‌رده‌گیرێت، كه بڕی 27 ملیۆن دۆلاره. پاره‌ی وه‌رگرتنی كاره‌باش له شارێك بۆ شارێكی دیكه جیاوازه، 14%ی داهاتی ناوخۆ له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه دێت، 21%ی داهاتیش هی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌یه.

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باشی له‌وه كرد، له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 372 ملیار دینار له بواری به‌گه‌ڕخستن خه‌رج كراوه. 88%ی داهات بۆ مووچه ده‌ڕوات و %12 بۆ به‌گه‌ڕخستن و خزمه‌تكردنه.
باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌نووكه‌یی قه‌یرانی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ بڕی 7.5 ملیار دیناری ته‌رخانكردووه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێ ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌درێت.
ئومێد سه‌باح، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌ی به سندوقی شێرپه‌نجه كرد، كه هه‌موو مانگێك له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌مویل ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی رێكبخرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سكرتێر و شوفێر و دكتۆر به‌ده‌ل عیاده وه‌رده‌گرێت و پێش ئێمه ئه‌و سێكته‌ره رێكنهخرابوو، ئێمه هاتین و رێكمان خستووه‌ته‌وه.
یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو، جه‌ختی كرده‌وه، ده‌بێت به راستی یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا یه‌كبخرێته‌وه.
له‌باره‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ "ئومێد سه‌باح" روونیشكرده‌وه، ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن تۆن به‌رهه‌می گه‌نممان ده‌بێت. 57 هه‌زار جووتیار له كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاند، من له‌گه‌ڵ ئه‌و ئسلوبه "د. ئامانج" نه‌بووم، هه‌ندێك ژماره‌ی وت و رۆیشت، هه‌ندێك ژماره‌ی وت لای ئێمه جێگیر نییه و په‌سه‌ند نه‌كراوون. من له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌هجه نیم.