دەیڤد پێترایۆس: میلیشیاكانی سهر به ئێران بوونهته سەرئێشەیەکی گهوره
"دوای هاتنی داعش، گرووپهكانی سهر به ئێران جارێکی دیکە خۆیان رێکخستەوە و ئەمجارەیان زۆر بەهێزترن و لەلایەن ئێرانەوە مەشقیان پێکراوە و پڕچەك کراون"

K24- ههولێر:
فەرماندەی پێشووی هێزەکانی ئەمهریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی هێرشەکانی ئەمدوایەی گرووپە میلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمهریکا رایگەیاند، ئەو گرووپە میلیشیایانەی نزیك لە ئێران لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا سەرئێشەیەکی گەورەیان بۆ ئەمهریکا دروستکردووە، هەر بۆیە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو رۆژە لە سەر سنووری عێراق - سووریا پێویست بوون.
ژەنەراڵ دەیڤد پێترایۆس، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی ئەمهریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ لایڤی راستهوخۆی سایتی ئهلیكترۆنی "واشنتن پۆست" گوتی: "لە راستیدا هێرشی درۆنەکان کێشەیەکی جدیی بۆ ئەمهریکا دروستکردووە، هەربۆیە ئەمهریکا وەڵامی دانەوە".
جهختیشی كردهوه، "ئەو گرووپە میلیشیایانەی نزیك لە ئێران لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا سەرئێشەیەکی گەورەیان بۆ ئەمهریکا دروستکردووە. ئەگەر لە بیریشتان بێت ئێمە توانیمان بەسەریاندا سەربکەوین و هەڕەشەکەیان لەناوبەرین، بەڵام لەدوای هاتنی داعش، ئەوان جارێکی دیکە خۆیان رێکخستەوە و ئەمجارەیان زۆر بەهێزترن و لەلایەن ئێرانەوە مەشقیان پێکراوە و پڕچەك کراون. لەو کاتەشەوە ئەو گروپانە لە رێگای مووشەك و درۆنەوە بەردەوام هێزەکانی ئەمهریکایان کردووەتە ئامانج".
ههورهها گوتی: "ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە ئێستاکە چەند هەزار سەربازێکمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ماون، کە لەوێش هێزەکانمان کراونەتە ئامانجی ئەو هێرشانە، بۆیە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو رۆژە لە سەر سنووری عێراق - سووریا پێویست بوون".
H.B