مووچەی ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق دەبڕدرێت
داواکە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە

K24 - هەولێر
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار لەسەر بڕینی مووچەی ئەو پەرلەمانتارانە دەدات کە بەبێ مۆڵەت و پاساوی فەرمی ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن.
لە نووسراوێکدا حەسەن کەعبی، جێگیری یەکەمی سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کردووە، مووچەی ئەو پەرلەمانتارانە ببڕێت، کە بەبێ مۆڵەت و پاساوی فەرمی ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن.
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی، رەخنەیەکی توندی ئاڕاستەی محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی عێراق کرد، کە هەڕەشەی قاچ بڕینی لە پەرلەمانتارێکی ئافرەت کردبوو، بڕیاریشە پەرلەمان بانگهێشتی وەزیرەکە بکات.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووببێتەوە.