گه‌نجه‌كه‌ی گرتووخانه‌ی "په‌یه‌ده" به رۆنی گه‌رم جه‌سته‌ی سووتێنراوه
به وێنه جه‌سته‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دراوی ببینه.. به ئاسنی گه‌رم پشتی سه‌ری تا دوایین بڕبڕه‌ی پشتی سووتێنراوه

K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا رایگه‌یاند، چه‌كدارانی "په‌یه‌ده" له 22ی مانگی رابردوو هاووڵاتییه‌كی گوندی بێریكی سه‌ر به ده‌رباسیه‌ی رۆژئاوای كوردستان رفاندووه و له گرتووخانه‌یه‌كی سه‌ربازی "په‌یه‌ده" نامرۆڤانه ئه‌شكه‌نجه دراوه و شه‌هیدیان كردووه.

ئه‌مین عیسا ئه‌مین، له دایكبووی 1986ـه، خێزانداره و باوكی دوو منداڵه، كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه كرد، هه‌رچه‌نده "ئه‌مین" نه‌خۆش بووه، به‌ڵام چه‌كدارانی "په‌یه‌ده" ده‌ستگیریان كرد، چه‌ند جارێك داوده‌رمانیان بردووه، به‌ڵام چه‌كدارانی "په‌یه‌ده" ره‌تیانكردووه ده‌رمانه‌كه‌ی پێبگات.

له به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریادا هاتووه، پشكنین بۆ جه‌سته‌ی "ئه‌مین عیسا ئه‌مین" كراوه، به دڕندانه ئه‌شكه‌نجه دراوه، ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه، تاوانێكی قێزه‌ونه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "به‌پێی راپۆرتێكی پزیشیكیی بێلایه‌ن، ده‌ركه‌وتووه كه شوێنەواری ئەشکەنجەی دڕندانە بەسەر ناوچەوانیەوە هەیە، شكاوی له زۆری شوێنی جه‌سته‌یدا به‌دیكراوه، لێدان له هه‌ردوو ئه‌ژنۆ و ملیدا دیاره، به ئاسنی گه‌رم پشتی سه‌ری تا دوایین بڕبڕه‌ی پشتی سووتێنراوه و رۆنی سووتاو به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه جێماوه".

پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا داوا ده‌كات، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌شكه‌نجدانی "ئه‌مین عیسا ئه‌مین" بكرێت و تاوانبارانی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه ئاشكرا بكرێن و له دادگایه‌كی ئاشكرا له‌ژێر چاودێری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سزای عادیلانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.


د.ی