کازمی داوایەک لە ناتۆ دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانى وڵاتانى ئەندامى هاوپەیمانى باکوورى ئەتڵەسى کۆبووەوە

K24 - هەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای بەردەوامی هاوکارییەکانی ناتۆ لەبوارى مەشق و راهێنان، چەک و پاڵپشتى هەواڵگرى بۆ وڵاتەکەی دەکات.
لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ نوێنەرانى وڵاتانى ئەندامى هاوپەیمانى باکوورى ئەتڵەسى (ناتۆ)، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لە هێڵى پێشەوەى شەڕى دژى داعشدایە و داوایکرد هاوکارییەکانی ناتۆ لەبوارى مەشق و راهێنان، چەک و پاڵپشتى هەواڵگرى بۆ وڵاتەکەی بەردەوام بێت.
لە بەرامبەریشدا، نوێنەرانى هەمیشەیى ناتۆ، بەڵێنییاندا لە پشتگیرى کردنى عێراق بەردەوام بن و درێژکردنەوەى ماوەى کارى نێردەى ناتۆش، تەنیا بە رەزامەندى حکومەتى ئەو وڵاتە بێت.