له‌سه‌ر كوژرانی گه‌نجه‌كه‌ی حه‌سه‌كه له به‌ندیخانه‌كانی په‌یه‌ده داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێت
ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌رانی قووڵی خۆی نیشانداوه

K24 - هه‌ولێر:
دوای كوژرانی ئه‌مین عیسا له به‌ندیخانه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان، داوای پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌رانی قووڵی خۆی له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا، داوا ده‌كات لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه پێكبهێنرێت و پێیوایه هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌مین عیسا، سیاسی بووه.
نه‌شئه‌ت زازا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی په‌ده‌كه‌سه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هه‌ر كاتێك گفتوگۆی نێوخۆیی كوردی – كوردی له سووریا نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌نجامێكی هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن نایانه‌وێت ئه‌وه رووبدات، بۆیه كرده‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.
نه‌شئه‌ت زازا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، رووداوی كوژرانی ئه‌مین عیسا به ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوێك و روونكردنه‌وه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت و پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و راستی رووداوه‌كه بۆ خه‌ڵك نیشان بده‌ن.
زازا گوتیشی: "ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه ئه‌وانه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه‌ن له كوردستانی سووریا ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و دواتریش ده‌ڵێن ئێمه نین".
ئه‌مڕۆش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، له‌سه‌ر تویته‌ر نیگه‌رانی قووڵی خۆیان له باره‌ی كه‌یسه‌كه نیشاندا و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له كه‌یسه‌كه كرد.
له تویته‌كه‌دا داوا ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له باره‌ی كه‌یسه‌كه بكرێت و تێیدا هاتووه: "پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له ده‌ستدرێژی و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان ده‌بێت سزا بدرێن".
ئ. م