سه‌لیم چروكایا نووسه‌ری "ئایه‌ته‌كانی ئاپۆ": ئۆجه‌لان كتێبه‌كه‌می قه‌ده‌غه كردبوو
سه‌لیم چروكایا: "دوای چاپكردنی كتێبه‌كه‌م، ئۆجه‌لان فه‌رمانی كردبوو، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و په‌رتووكه بخوێنێته‌وه، ده‌بێت بكوژرێت"

K24 – هه‌ولێر:
"ئایه‌ته‌كانی ئاپۆ"، ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌یه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كه قه‌ده‌غه‌ی كردبوو، هیچ كوردێك بیخوێنێته‌وه. ئێستا كتێبه‌كه وه‌رگێڕدراوه بۆ سۆرانی و له چه‌ند رۆژی رابردوودا له هه‌ولێر چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، سه‌لیم چروكایا، به‌ر له 28 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كتێبه‌كه‌ی چاپ و بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و كتێبه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان قه‌ده‌غه‌ی كرد، بگاته ده‌ست ئه‌ندام و چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی و دژی وه‌ستایه‌وه.
كتێبه‌كه سنووری توركیا و كوردستانی تێپه‌ڕاندووه و له وه‌رگێڕدراوه بۆ چه‌ند زمانێك، له‌وانه به ئه‌ڵمانی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌لیم چروكایا، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی داخراوی فیكری په‌كه‌كه و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌و رێكخراوه له دژی كتێبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
ئه‌و گوتی: "دوای چاپكردنی كتێبه‌كه‌م، ئۆجه‌لان فه‌رمانی كردبوو، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و په‌رتووكه بخوێنێته‌وه، ده‌بێت بكوژرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ریزی په‌كه‌كه بوون و كتێبه‌كه‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتبوو، رووبه‌ڕووی زه‌بروزه‌نگ بوونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به‌رپرسه‌كانی په‌كه‌كه، تاسا بوون، كاتێك ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌یان بینی بوو، یه‌كێك له‌وانه له هامبۆرگ كتێبه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتبوو، ئه‌و خۆی ئاشكرای كردبوو، كه 10 رۆژ كه‌وتبووه گێژاوی بیركردنه‌وه و به وردی له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه رامابوو.
سه‌لیم چروكایا، باسی له ره‌فتار و سیاسه‌تی ئۆجه‌لان كرد و گوتی: "ئۆجه‌لان زۆر شتی تێكدا، ئه‌و نایه‌وێت كورد چاوی بكرێته‌وه. ئه‌جێندایه‌كی تاریك و داخراوی هه‌یه. هه‌ركه‌س ره‌خنه‌یان لێبگرێت به شیاوی مه‌رگی ده‌زانن. ئۆجه‌لان پێی وایه وته‌كانی ئه‌و ئایه‌تن، نابێت ره‌خنه‌یان لێ بگیرێت. ئه‌وان قسه‌ی هه‌موو كورد ره‌تده‌كه‌نه‌وه. ته‌نیا قسه‌ی خۆیان پێ راسته.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌لیم چروكایا باسی له زه‌بروزه‌نگی ناو په‌كه‌كه و پاكتاوكردنی ده‌نگه جیاكان كرد و گوتی: له مێژووی خۆیدا، په‌كه‌كه 24 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی خۆی تیرۆر كردووه. ئه‌وانه‌ی ئێستا ماونه‌ته‌وه، دیارترینیان جه‌میل بایك، دۆران كاڵكان و عه‌لی حه‌یده‌ر كایتان، ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه ته‌نیا ئه‌ركیان "به‌ڵێ" كردنه بۆ ئۆجه‌لان و هه‌رگیز ناتوانن به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه.
كتێبی "ئایه‌ته‌كانی ئاپۆ" راسته 28 ساڵ پێش ئێستا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك سه‌لیم چروكایا ده‌ڵێـت: دوای 28 ساڵ له چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی، هێشتا ره‌وشی ناو په‌كه‌كه نه‌گۆڕاوه. هه‌موو شتێك وه‌ك خۆیه‌تی و په‌كه‌كه تا دێت زیاتر رووی له داخراوویه.
گوتیشی: "له‌ناو رێكخراوێكی وه‌كو په‌كه‌كه‌دا گۆڕانكاری ئه‌سته‌مه، چونكه په‌كه‌كه رێكخراوێكی رادیكاڵی چه‌په. له جیهاندا گۆڕانكاری له‌ناو چه‌په رادیكاڵه‌كاندا روونادات. ته‌نانه‌ت به مردنی ستالینیش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ناو چه‌پی سۆڤیه‌تدا رووی نه‌دا. له ناو په‌كه‌كه‌ش هه‌مان شێوه‌یه".
له باره‌ی پێكهاته‌ی فیكری په‌كه‌كه‌وه، سه‌لیم چروكایا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه په‌كه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌بای هه‌یه و گوتی: "په‌كه‌كه ته‌نیا رێكخراوێكی ئایدۆلۆژییه، كه له رووی فیكرییه‌وه تێكه‌ڵ و ئاڵۆزه. به‌شێكی ستالینییه، به‌شێكی سه‌دامیزمه، هه‌ندێكی كه‌مالیزمی تێدایه، به‌شێكی وه‌ك مافیا ره‌فتار ده‌كات، له ناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌شێك هه‌ن لافی ته‌ریقه‌ت و هه‌ندێكیشی لافی ئاین لێده‌ده‌ن و سه‌رلێشێواویه‌كی گه‌وره‌ی فیكری و ئایدۆلۆژی له ناویدا هه‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌لیم چروكایه باسی له ئامانجی په‌كه‌كه و دژایه‌تیكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد و گوتی: په‌كه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه توركیا، سووریا، ئێران و عێراق و ناوچه‌كه دیموكراتیزه ده‌كات، به‌ڵام خۆیان بڕوایان به دیموكراتی نییه و دژایه‌تی هه‌ر لایه‌نێكیش ده‌كه‌ن، ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌بێت و كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكات.