واشنتن ناوی توركیای خسته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی منداڵان چه‌كدار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا، ناوی توركیای خسته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌وه، كه تێوه‌گلاون له به‌چه‌كداركردنی منداڵان.
واشنتن توركیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پشتیوانی سه‌ره‌كی میلیشیاكانی "سوڵتان موراد" ده‌كات، كه ئه‌وانیش ده‌ستپارێز ناكه‌ن و منداڵانیان له ریزی خۆیاندا چه‌كدار كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راپۆرتێكی به ناونیشانی "بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه له 2021" بڵاوكرده‌وه. تێیدا توركیای وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه ناوبردووه، كه منداڵان ده‌خه‌نه ریزی میلیشیا و گرووپه چه‌كدارییه‌كان.
یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا، وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ بخاته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی منداڵان ده‌كه‌نه چه‌كدار.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، توركیا تێوه‌گلاوه له‌و پرسه و ته‌نانه‌ت له لیبیا منداڵانی خستووه‌ته ریزی میلیشیاكان.
له 2016ه‌وه توركیا 3 له‌شكركێشی سه‌ربازی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا به تایبه‌ت پارێزگاكانی حه‌له‌ب، ره‌ققه، حه‌سه‌كه و لهشكركێشیهكیشی كردووه‌ته سه‌ر سوپای سووریا له سنووری ئیدلب.