وشكه‌ساڵی و كه‌مئاوی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات
توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كات تا ساڵی 2040 به‌هۆی به‌نداوه‌كانی ئێران و توركیا ئاوی رووباره‌كان به‌ته‌واوی وشك بن و له 37%ی خاكی عێراقیش به بیابان ببێت و 5 ملیۆن كه‌س كۆچ بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
ئاماژه‌كانی كاریگه‌ریی وشكه‌ساڵی و ده‌رهاویشته‌كانی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی كه‌مئاوای له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی ده‌ركه‌وتوون، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه‌یه‌ك، جگه له كه‌می رێژه‌ی بارانبارین، ژماره‌یه‌ك هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن، كه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كێشه‌ی كه‌مئاوی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان قووڵكردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش دروستكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه، كه بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی له 50%ی ئاوی رووباری دیجله.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دروستكردنی به‌نداوی داریان له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه بووه‌ته هۆی گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوی رووباری سیروان، به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان دروست كرد و ئاوه‌كه‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه تویژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رهاوێشته‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاو بۆ ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتووی له‌سه‌ر عێراق له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا مه‌زه‌نده كردووه:
- له ساڵی 2021 ئاماژه‌كانی وشكه‌ساڵی ده‌رده‌كه‌ون، (ئه‌م پێشبینییه راست ده‌رچوو).
- پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2024 به‌هۆی كه‌مئاوی 5 ملیۆن كه‌س له سه‌رانیه‌ری عێراق به‌ناچاری كۆچ بكه‌ن.
- له‌ساڵی 2030 به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات، 15 به‌نداو له عێراق توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان نامێنێت، كه به‌شێك له‌و به‌نداوانه ده‌كه‌ونه سنووری هه‌رێمی كوردستانیش.
- ساڵی 2035 رێژه‌ی له 37%ی خاكی عێراق به بیابان ده‌بێت.
- له‌ساڵی 2040 ئاوی رووباره‌كان به‌ته‌واوی وشك ده‌بن.
بۆ زانینی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته، له‌م گرافیكه‌ی كوردستان24 له‌گه‌ڵ ژینۆ محه‌مه‌د زانیاری زیاتر وه‌ربگرن: