یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران: خواستی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زیه‌تێكی ته‌ندروست بوو
مه‌لا یاسین: ئه‌و پڕۆژانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م زۆرترین گرنگیی پێداون، زۆربه‌یان پڕۆژه‌ی به‌هێزكردنی ژێرخانن له سێكته‌ره جیاوازه‌كان

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی گرنگی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم، بۆ گرنگیدانی زیاتر به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان، مه‌لا یاسین، سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان درا، ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌ت به گشتی.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له‌كاتی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 هاتوون و گوتی: ماوه‌یه‌كی زۆره باسی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش خواستی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه لامه‌ركه‌زیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له هه‌رێمی كوردستان به‌رجه‌سته بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وه‌ی تایبه‌ته به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، ده‌توانین بڵێین: به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت كه‌رتی وه‌به‌رهێنان پێی نایه قۆناغێكی نوێ، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری نه‌هامه‌تییه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی شه‌ڕی داعش و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم به‌رده‌وام بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا رووتین كه‌مده‌بێته‌وه، بڕیاره داهاتی هه‌رێمی كوردستان زۆر له پێشان زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی چه‌ند ساڵی رابردوو بكه‌ین، ده‌بینین كه ته‌نها 500 كۆمپانیای وه‌به‌رهێنان له ماوه‌ی مانگێكدا نزیكه‌ی 100 ملیار دیناریان به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دا، به‌ڵام به‌بۆچوونی ئێمه دوای شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ له‌مه‌ودوا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه دوو ئه‌وه‌نده داهات له كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان به‌ده‌ستده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بارقورسییه‌كی زۆری خستبووه سه‌ر شانی خۆی و زه‌وی به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا رێنماییه‌كان گۆڕاون و مه‌رجی گونجاویان بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه دیاریكردووه، كه ده‌یانه‌وێت پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌ش داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات.
ئاشكراشیكرد، ئێستا له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 4 تا 5 ملیار دۆلار پڕۆژه‌ی دیراسه‌كراو هه‌یه و هه‌موویان له مۆڵه‌ت وه‌رگرتن نزیك بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات داهاتی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر بێت، چونكه ئه‌و پڕۆژانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین گرنگیی پێداون، زۆربه‌یان پڕۆژه‌ی به‌هێزكردنی ژێرخانن له سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵدا.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه زۆر دڵخۆشین به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت، هیوادارین پارێزگاره‌كان و به‌رپرسانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان خۆیان بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ئاماده بكه‌ن و كار له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. دووپاتیشیكردەوە، ئێمه زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه، به‌تایبه‌ت مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی.