له ئەنبار (3) بۆمبی چێنراو به كاروانێكى هاوپه‌یمانان ته‌قینه‌وه
كاروانه‌كه‌ى سوپاى هاوپه‌یمانان پشتیوانی لۆجیستی بۆ هێزه‌كانى سوپاى عێراق ده‌گواسته‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، بڵاویانكرده‌وه، (3) بۆمبی چێنراو به كاروانێكى ئۆتۆمبێله‌كانى سوپاى هاوپه‌یمانان له عێراق ته‌قینه‌وه، تێیدا شۆفێرێك بریندار بوو، زیانی ماددیش به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی دیکە كه‌وت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، (3) بۆمبی چێنراو، له ناوچه‌ى (سه‌قڵاوییه)ـى سه‌ر به پارێزگاى ئه‌نبار، به كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى سوپاى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له عێراقدا ته‌قینه‌وه، له ئاكامدا بریندار بوونى شۆفێرێكى بارهه‌ڵگر و زیانكه‌وتن به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌یان لێكه‌وته‌وه.
كاروانه‌كانى سوپاى هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پاڵپشتى لۆجیستی بۆ هێزه‌كانى سوپاى عێراق ده‌گوازنه‌وه، كه و زۆربه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كارده‌كه‌ن، عێراقیین و به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سوپای وڵاتانی بیانی كار ده‌كه‌ن.
ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه دێت، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یه‌ندراودا، شه‌وی رابردوو، به‌رپرسێكى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران، سه‌ردانى به‌غداى كرد، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گروپ و میلیشیاكانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌نجامداوه.
هاوكات نیوه شه‌وی رابردوو، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌و پێیه‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێم سی ئاڕ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی خسته خواره‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
ك.ب