وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی پۆلی 12ی زانستی ده‌دات
بڕیاره‌كه تایبه‌ته به‌و بابه‌تانه‌ی پیش‌تر هه‌ڵپه‌سێردرابوون

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی نوێ هه‌ڵپه‌ساردنی مادده‌كانی "بیركاری، زینده‌زانی، كیمیا، فیزیا"ی پۆلی 12ی زانستی بۆ ئه‌زموونه گشتییه‌كانی ساڵی خوێندنی 2021-2022 هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، هه‌ڵپه‌ساردنی مادده‌كانی "بیركاری، زینده‌زانی، كیمیا، فیزیا"ی پۆلی 12ی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و ته‌واوی بڕگه و بابه‌ته‌كانی ناو ئه‌و ماددانه له قوتابیان داواكراون.
ده‌قی نووسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده كراوه:

H.B