پێنتاگۆن: هێرشی درۆنەکان بوونەتە هەڕەشەی جدی بۆسەر ئەمهریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە
جۆن كێربی: ئەو 3 بارەگا سەربازیانەی کراونەتە ئامانج، شوێنی ئەو درۆنانە بوون، کە میلیشیاکانی سەربە ئێران لێیانەوە هێرشەکانیان ئەنجامداوە

K24- ههولێر:
جۆن کێربی، گوتەبێژی وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا "پێنتاگۆن" ئاشکرای کرد: هۆکاری هێرشەکانی 27ی مانگی رابردوو بۆسەر 3 بارەگای میلیشیاکانی حیزبوڵڵا و کەتائیب سەیدولشوهەدا لە عێراق و سووریا ئەوەبوو، سەرۆکی ئەمهریکا باش دەزانێت ئێستا درۆنە بۆمبرێژکراوەکان بوونەتە مەترسی بۆ سەر سەرباز و بنکە سەربازییەکان و دیپلۆماتكارهکانیان و هاوبەشەکانی ئەمهریکاش لە ناوچەکە.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بهوهش كرد: ئەو 3 بارەگا سەربازیانەی کراونەتە ئامانج، شوێنی ئەو درۆنانە بوون، کە میلیشیاکانی سەربە ئێران لێیانەوە هێرشەکانیان ئەنجامداوە.
جۆن کێربی هیچ وردەکارییهكی لهبارهی کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ شاندی سعوودیە ئاشكرا نهكرد، بەڵام ئەم قسانەی هاوکاتن لەگەڵ هەڕەشەی فەرماندەی سەیدولشوهەدا لە هێزەکانی ئەمهریکا لە عێراق، هەرێمی کوردستان، کوەیت، ئوردن و سعوودیە، کە هەڕەشەی تۆڵەسهندنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمهریکای بۆسەر بنکە سەربازییەکان و کوژرانی 4 چەکدارایان كردووه.
H.B