دژه تیرۆری كوردستان: به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا به درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

K24 – هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا به درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.
له‌و باره‌یه‌وه، دژه تیرۆر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئه‌مشه‌و کاتژمێر 11:30 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگركوژێنه‌وه سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".
له لایه‌كی دیكه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌دا، ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر لێدرا.
له‌و باره‌یه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیكه‌وتووه، په‌لاماره‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماڵی هه‌بووه.
په‌لاماری ئه‌مشه‌وی میلیشیاكان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دوای چه‌ند كاتژمێرێك دێت له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی، كه فەرماندەی کەتائیبی سەیدولشوهەدا، ئه‌بو ئالا ئه‌لوه‌لائی، له رێی میدیاكانه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ئه‌بو ئالا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی ئه‌و 4 کوژراوەیان لە ئەمه‌ریکا كرد، کە له 27ی مانگی رابردوو لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکادا بۆسەر 3 بنکەی سەربازی و کۆگای چەك و درۆنەکانی ئه‌و میلیشیایه لە سەر سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق کوژران.
ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مڕۆ گوتی: دەمانەوێت ئۆپەراسیۆنێك ئەنجام بدەین، هەموو بڵێن تۆڵەیان لە ئەمه‌ریکییەکان کردەوە، دەکرێت ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و بەرفراوان بێت، لە ئاسمان، زەوی، دەریا، بەدرێژایی سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان و لەھەموو لایەکەوە ئەنجام بدرێت. ئێمە ئێستا دەتوانین شەڕی ئەمەریکا بکەین و سوێندی تۆڵەسەندنەوەمان خواردووە.
هه‌وره‌ها گوتی: "نه‌ك ته‌نیا له عێراق، بەڵکو لە سنوورەکانی سووریا، ئوردن، کوردستان، کوێت و سعوودیەش دەتوانین ئەو کارە بکەین و ھێزەکانی ئەمه‌ریکا بکەینە ئامانج. لە هەموو سەربازگەیەکی ئەمه‌ریکی نزیکین، سوێندی تۆڵەسەندنەوەمان خواردووە. ئێمە لە دەستەی هاوئاهەنگی لەنێو هەموو یەکەیەکی بەرگری هەڵدەستین بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سیاسه‌تمه‌داری كورد، مه‌حموود عوسمان له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وه‌ستانه له ئاست هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا ئێران رازی بكات و رێكبكه‌ون، بۆیه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له دژی میلیشیاكان له عێراق نه‌كردووه.
مه‌حموود عوسمان روونیشیكرده‌وه، میلیشیاكان به كرده‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا گرتووه و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بێ ده‌سه‌ڵاته و حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی ئێران زاڵه به‌سه‌ر حوكمڕانی به‌غدادا.