پەرلەمانتارێكی هەدەپە ئازاد کرا
لەبەردەم زیندان لەلایەن پەرلەمانتارانی هەدەپە و کەسوکارەکەی پێشوازی لێ‌کرا

K24 - هه‌ولێر:
عومەر فاروق گەرگەریئۆغڵو، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، دوای ئه‌وه‌ی دادگای توركیا له‌سه‌ر تویتێكدا ده‌ستگیری كردبوو، ئازاد كرا، پێشتریش داوا له دادگا كرابوو، مافی ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مانی لێوه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام دادگا داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه، له دوابڕیاریشدا ئازادكرا.
دوای بڕیاری دادگای دەستووری، دادگای تاوانە قورسەکانی ناوچەی کۆجائالی، بڕیاری ئازادکردنی بۆ "عومەر فاروق گەرگەریئۆغڵو" پەرلەمانتاری هەدەپە دەرکرد، دوای دەرکردنی بڕیارەکەش ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ئازادکرا و لەبەردەم زیندانیش لەلایەن پەرلەمانتارانی هەدەپە و کەسوکارەکەی پێشوازی لێ‌کرا.
بەهۆی تویتێکەوە دادگای تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ پەرلەمانتاری هەدەپە عومەر فاروق گەرگەریئۆغڵو دەرکردبوو، 18ی ئاداری رابردووش پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی لەسەر "گەرگەریئۆغڵو" هەڵگرت و له 2ی نیسانی رابردووش دەستگیرکرا.
د.ی