ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران - ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران - ئەرشیف

K24 – هەولێر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە، و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و رسومات و چەند پرسێکی دیکە دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری  رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/7/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (16) لە ڕۆژی دووشەممە 2021/6/28 و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەلایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی راسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان.

- خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق  ژمارە (5)ی ساڵی 2010) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمين).

- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

- خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە 2021/7/4 سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات.

Fly Erbil Advertisment