میدیاكانی عێراق: به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د
مووشه‌كه‌كان له ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و مووشه‌كێكیش به‌ر مزگه‌وتێك كه‌وت

K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه سه‌ربازییه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كراون، كه له ناحیه‌ی به‌غدادی سه‌ر به قه‌زای هیت له پارێزگای ئه‌نبار، به‌ڵام گرووپێكی میلیشیای عێراق، به ناوی "لیوای سه‌ئری موهه‌ندیش" له به‌یاننامیه‌كدا رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د به 30 مووشه‌كی گراد له‌لایه‌ن موجاهیده‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقیش بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 12:30ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7ی تممووز/ یۆلیۆی 2021) ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، له ناوچه‌ی به‌غدادی له پارێزگای ئه‌نبار، كه له روواڵه‌تدا ئاردی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام هه‌ڵگری سه‌كۆی مووشه‌كی بووه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 14 مووشه‌ك به ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی "عه‌ین ئه‌سه‌د" ته‌قێنراون، به‌ڵام له ده‌وروبه‌ری ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كه‌وتوون، مووشه‌كه‌كانی دیكه به‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كانیش به‌ر مزگه‌وتێكی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وت.
هاوكات له پارێزگای دێرزووری سووریاش، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو، هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.