واشنتن: سەبارەت بە هێرشی میلیشیاکان ئەمەریکا وه‌ڵامى تووند و خێرای ده‌بێت
له رێگه‌ى هێرشه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌پێكن

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى حكومه‌تى عێراقییه‌وه، نامه‌ى هۆشدارى تووندى، گه‌یانده ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسی عێراق، رایگه‌یاند، واشنتن وه‌ڵامى تووند و خێرای ده‌بێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى كراونەتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و بنكه‌ى سه‌ربازى (عه‌ین الاسد) له ئه‌نبار.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تى عێراقى روونیكرده‌وه، ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى واشنتن بۆ میلیشیاكانى هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ ئێران، كاتێك له رێگه‌ى هێرشه‌كانیان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌پێكن.
درەنگانی نیوە شەوی رابردوو، دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، به درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، شه‌وی رابردوو، کاتژمێر 11:30، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو.
ئەمڕۆش میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه سه‌ربازییه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كراون، كه له ناحیه‌ی به‌غدادی سه‌ر به قه‌زای هیت له پارێزگای ئه‌نبار.
سەرچاوە:فرانس بریس
ک.ب