ئەم خواردنانەی مەترسی بۆ سەر جگەری مرۆڤ دروست دەکەن
پسپۆڕان ئامۆژگارى مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌رده‌وام میوه نه‌خۆن چونكه رێژه‌یه‌كى زۆرى شه‌كری تێدایه شەکریش مەترسی بۆ سەر جگەر دروست دەکات

K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌ریخستووه، ژماره‌یه‌ك خۆراك مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر جگه‌رى مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكه له گرنگترین پێكهاته‌ى ناوەوەی مرۆڤ.
ماڵپه‌ڕى(doctorpiter.ru)، پاڵپشت به ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك، بڵاویكرده‌وه، پسپۆڕان ئامۆژگارى مرۆڤ ده‌كه‌ن، هه‌ر خواردنێك (شه‌كر)ى تێدا بێت، مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر جگه‌ر دروست ده‌كات، وه‌ك خواردنه‌وه گازییه‌كان، كه رێژه‌یه‌كى زۆرى پێكهاته‌ى كیمیایی تێدایه، جیا له‌وه‌ش ئه‌و پسپۆڕانه ئاماژه بۆ مەترسی به‌كار هێنانى (بۆن - عه‌تر)یش ده‌كه‌ن، راسته‌وخۆ کاریگەری بۆ سەر جگه‌ری مرۆڤ دروست ده‌كات.
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن، له پێناو پاراستنی ته‌ندرووستی جگه‌ری، مرۆڤ به‌رده‌وام میوه نه‌خوات، چونكه رێژه‌یه‌كى زۆر شه‌كری تێدایه، وێڕاى ئه‌وه‌ى جگه‌ر به‌ده‌ستى "خوێ"یش ده‌ناڵێنێ.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى بۆ خواردنه‌وه كهولییه‌كانیش كردووه، كه راسته‌وخۆ زیان بە جگه‌ر دەگەیه‌نن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه راشیگه‌یاند، زیاد به‌كار هێنانى (بسكویت)، راسته‌وخۆ كاریگه‌رى خراپ بۆ سه‌ر جگه‌ر دروست ده‌كات، كه پڕه له مادده‌ى كاربۆهیدرات، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، پێویسته مرۆڤ گۆشتى مریشك و كه‌ڵه‌شێر زۆر به‌كار بهێنێت، چونكه سوودیان بۆ جگه‌رى مرۆڤ هه‌یه.
ک.ب