سه‌در: پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل ئاسایی دەبێتەوە
"كاتێك ده‌ڵێم ده‌كوژرێم یانیش شه‌هید ده‌بم، یاری ناكه‌م"

K24 - هەولێر
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و بمرێت یان شه‌هید بێت، ئه‌وا پڕۆسه‌ی ئاساییكردن له‌نێوان عێراق و ئیسرائیل زۆر به ئاسانی رووده‌دات.
موقته‌دا سه‌در، له گوتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی گوتی "كاتێك ده‌ڵێم ده‌كوژرێم یانیش شه‌هید ده‌بم، یاری ناكه‌م، یانیش پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو واقیعێك هه‌یه ئه‌گه‌ر من نه‌مێنم، ، رۆژ به رۆژ مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن، و هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی ئاساییكردن له‌نێوان عێراق و ئیسرائیل زۆر به ئاسانی ده‌كرێت".
سەدر بۆ لایەنگرانی رایگەیاند: "ئه‌و رۆژه گوتم له‌وانه بكوژێم یان شه‌هید بم، پێتان وانه‌بێت، یاری ده‌كه‌م و هه‌ڵتانده‌خه‌ڵه‌تێنم، یان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه، ئێمە دژی گه‌نده‌ڵی و ئاساییکردنین، چونكه ئه‌وكاته مه‌ترسی له‌سه‌ر من و ئێوه‌ش دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو ئاساییكردن روویدا، ئه‌وكاته من فه‌رمانده نیم، به‌ڵكو ده‌بمه سه‌رباز، رۆژ به رۆژ مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر موقته‌داتان له‌ده‌ستدا، ئه‌وكاته ئاساییكردن ئاسان ده‌بێت، ره‌نگه ئه‌و قسه‌یه‌م جۆرێك له‌خۆ به‌گه‌وره‌زانینی پێوه‌دیاربێت، به‌ڵام ئه‌مه واقیعه ئه‌گه‌ر موقته‌دا نه‌بێت، به ئاسانی پڕۆسه‌ی ئاساییكردن رووده‌دات. خه‌ڵكانێكی زۆر به‌دوای گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ن، به‌ڵام ئێمه له‌وان نین، دونیا و ماڵمان ناوێت، ته‌نیا دوارۆژمان ده‌وێت".