عوسمان كانی كورده‌یی: په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سه‌وز هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كات
دڵنیا بن، ئه‌م قسانه هه‌مووی بۆ موزایه‌ده‌یه و هیچ شتێكی په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری و هه‌ڕه‌شه‌كردن نییه
K24 – هه‌ولێر:
عوسمان كانی كورده‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند، عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌وز هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووم، له به‌رامبه‌ردا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی سه‌وز، رایگه‌یاند، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نه‌كردووه و با بۆخۆی به پێ‌خواسی بسووڕێته‌وه، كه‌س هه‌قی به‌سه‌رییه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، عوسمان كانی كورده‌یی گوتی: هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه، لای سه‌رۆكی په‌رله‌مان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م، كه عه‌باس فه‌تاح هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووم. پێم ده‌ڵێت تۆ مه‌لای ریشت هه‌یه عه‌یبه باسی مزگه‌وت ده‌كه‌ی، مزگه‌وت چۆن رووخاوه، ئه‌وه جێی مردوو شۆردن بووه، ئه‌دی بۆ ئه‌و هه‌موو مه‌لها و باڕ و مه‌ساجه ناڕووخێنن، كه درووستیان كردووه.
گوتیشی: "هه‌ڕه‌شه‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌ڵێت عه‌یبه بۆ تۆ كه وا ده‌ڵێی و شه‌ق به ئێوه ده‌كه‌وێت، ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه، گوتم شه‌ق به میراتگری به‌عس ده‌كه‌وێت، كه ئێوه‌ن".
له به‌رامبه‌ردا، عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی سه‌وز له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "مامۆستا وه‌كو ئه‌ته‌كێتی كاری په‌رله‌مانی، وتم پێویسته هه‌میشه ره‌خنه یان پرسیار ده‌كرێت، ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت، ئه‌مه به گوێره‌ی په‌یڕه‌و وایه. بۆ نموونه تۆ نا‌توانیت ره‌خنه له ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بگریت و ناوی كه‌س بهێنیت".
گوتیشی: "ئێمه له‌وان موسڵمانترین و پێمان خۆشه مزگه‌وت درووست بكرێت و پێم وا نییه به قه‌ده‌ر ئێمه نوێژكه‌ری هه‌بێت. خه‌ڵكی كوردستان خۆی نوێژكه‌ره. كام گوند هه‌یه تاتی نوێژ لای كانییه‌كه‌ی درووست نه‌كرابێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناكات موسڵمانێتی ناشیرین بكه‌ین به هه‌ندێك ریش و هه‌ندێك حزب. حزبه‌كان بۆ كاری سیاسی حزبایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر بتوانێت په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام به‌كار بهێنێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه كارێكی زۆر جوانه و پشتیوانی ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گوتی: "دڵنیا بن، ئه‌م قسانه هه‌مووی بۆ موزایه‌ده‌یه و هیچ شتێكی په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری و هه‌ڕه‌شه‌كردن نییه، له‌م په‌رله‌مانه و له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و له فراكسیۆنی سه‌وز، هه‌ڕه‌شه له كه‌س نه‌كراوه، با به پێ‌خواسی له‌و سه‌ر جاده‌یه بسووڕێته‌وه".
H.B