فه‌ره‌نسا دووپات لە سه‌قامگیری هەولێر ده‌كاته‌وه
ئه‌و جۆره هێرشانه سه‌قامگیری ده‌شڵه‌ژێنن ته‌واوى عێراقییه‌كان ده‌كاته ئامانج

K24 – هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا زیادبوونى هێرشى میلیشیاكان، له دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، به قبووڵ نه‌كراو وه‌سف ده‌كات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، زیاد بوونى هێرشه‌كان له دژى نێرده دیپلۆماسییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى دژ به داعش، كارێكى قبووڵكراو نیه، به تووندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ین.
فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند، ئه‌و جۆره هێرشانه، سه‌قامگیری ده‌شڵه‌ژێنن، ته‌واوى عێراقییه‌كان ده‌كەنە ئامانج، دووپاتى ده‌كاته‌وه، كاره‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى دژى داعش، به هاوكاری هاوبه‌شه‌كانى به‌رده‌وامى ده‌بێت، هاوكات فه‌ره‌نسا دووپات له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ک.ب